=KTML_Bold=ئەمساڵ 2023 کارەبا بە دۆخێکى خراپ تێپەڕدەبێت=KTML_End=
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، نیگەرانى خۆى لەبارەى ئاستى بەرهەمهێنان و دۆخى کارەباى هەرێمى کوردستان گەیاندۆتە بەرپرسانى وەزارەتى کارەبا.
بەپێى ئامارە فەرمییەکانى وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتە 4000 مێگاوات و خواستی بەکارهێنانی کارەبا 7000 مێگاواتی تێپەڕاندووە.
لەماوەى سێ مانگى ڕابروو و سەرەتاى ساڵى 2023، پێدانى کارەباى نیشتمانى لە خراپترین ئاستدابووە، بەراورد بە چەند ساڵى ڕابردوو بە جۆرێک وەزارەتى کارەبا نەیتوانیووە 12 کاتژمێر کارەباى ڕۆژانە بۆ هاووڵاتیان دابینبکات.
#مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى خراپى دۆخى کارەبا نیگەرانییەکانى گەیاندۆتە وەزیرى کارەبا و بەرپرسانى ئەو وەزارەتە و پێیوایە سەرکەوتوو نەبوون لە دابینکردنى کارەباى پێویست و کارەکانیان لەگەڵ بەڵێن و کارنامەى حکومەت ناگونجێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 457 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!