=KTML_Bold=سارا ڕۆبۆتە ژنەکەی سعودیە هەڵگری چ پەیامێکە=KTML_End=
سعودیە کە نکوڵی لە زۆربەی مافە سەرەتایەکانی یەکسانی ئافرەت دەکات ، بەڵام بە ڕۆبۆتۆێکی مێینە کێبڕکێی زانستی و تەکنەلۆژیایی بازدانێکی گەورەی لە بواری ڕۆبۆتیکدا لە جیهان دەکات.
سارا نوێنەرایەتییەکی ڕاستەقینەی داهاتووی تەکنەلۆژیا و توانای گۆڕینی شێوازی کارلێکی مرۆڤەکان لەگەڵ ئامێرەکانە. ئەم ڕۆبۆتە بە بەرزی نزیکەی پێنج پێ و کێشی نزیکەی 40 کیلۆگرام، بە شێوەیەک درووستکراوە کە وەک مرۆڤێک دەربکەوێت و ڕەفتار بکات. ڕووخسارێکی زۆر سەرنجراکێش جوانی دەربڕینی هەیە، کە توانای بەرکەوتنی چاو و زەردەخەنە و ڕوخساری و پیشاندانی هەستی جۆراوجۆری دیکەی هەیە.
سارا مۆدێلێکی پێشوەختە ڕاهێنراوی تێدایە کە لە ناو شانشینییەوە زاراوە جیاوازەکانی زمانی عەرەبی دەناسێتەوە و ڕستەکان شی دەکاتەوە و لە ناوەرۆکەکانیان تێدەگات، پاشان وەڵامی گونجاو دەداتەوە و بە شێوەی دەق دەینێرێت وە کامێرای ناوەکی زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ ناسینەوە کاتێک مرۆڤەکان لە بەردەم ڕۆبۆتەکەدا وەستاون. کاتێک سەردانکەرێک بە دەستەواژەی “سڵاو سارا” پێشوازی لێدەکات،
سارا جگە لەوەی هاوڕێیەکی کۆمەڵایەتییە، دەتوانێت چەندین ئەرکی جۆراوجۆریش ئەنجام بدات بۆ هاوکاریکردنی بەکارهێنەرانی. بۆ نموونە دەتوانێت زانیاری لەسەر کەشوهەوای ناوخۆیی و هەواڵ و بابەتەکانی تری پەیوەندیدار بدات. هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دانانی کات و بیرخستنەوە، تەنانەت یاریکردن و گێڕانەوەی گاڵتەجاڕی.
سارا هەرچەندە باڵاپۆشە بەڵام جیهان دەڵێت، بەدەر لە سیاسەت و ڕەگەز و ئایین و سوپا و چەک و نەوت ئێستا بە تەنیا زانست و تەکنەلۆجیا قسە دەکات. [1]
#نیگار نادر#
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 488 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!