=KTML_Bold=قەوارەیەک کە لەپێناو بەرژەوەندی خۆتان لاوازتانکرد!
محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری=KTML_End=
کێ ھەیە شکستی پێ خۆشبێ؟ چ کوردێک حەزناکات دەوڵەتی هەبێ و کێ پێی خۆشە بێگانە حوکمی بکات!؟
دەگێرنەوە خاتوو عائیشە دایکی دوا میری غەرناتە لە ئەندەلوس کە ناوی ئەبو عەبدوڵڵای بچوک بووە و پاش ئەوەی لەبەر کێشەی ناوخۆیی میرنشینەکانی ئەندەلوس و ھاوپەیمانیان لەگەڵ خاچپەرستان بۆ دژایەتیی یەکتر و سەرقاڵبوونی خەڵکەکەشیان بە گۆرانی و سەماوە، ھەموو خاکەکەیان لەدەستداوە و تەنھا غەرناتە مایەوە و دواجار ئەبو عەبدوڵڵای بچوک ئەویشی ڕادەست کرد، پاش کێشەی لەگەڵ باوک و مامی.
دەڵێن کە غەرناتە جێ دەھێڵێت لەدەرەوە و لەسەر بەرزایەکەوە سەیرێکی موڵکەکانی دەکات و ئاخێک ھەڵدەکێشێت و دەگری، لەو کاتەدا دایکی دێت و پێیدەڵێت مەگری وەک ئافرەت بۆ موڵکێک نەتوانی وەک پیاو بیپارێزیت.
ئەم دەقە ڕاستیش نەبێت، ماناکەی ڕاستە بۆ ئەو سەردەمەی میرەکان ئەندەلوسیان جێھێشت و موسڵمانانیان زەلیل کرد.
بۆیە ئومێد دەکەم کاربەدەستانی ھەرێم عەقلێک لە مێژووی کورد و گەلان وەرگرن و فریا بکەون و ڕێگەی دڵخۆشکردنی جەماوەر بگرنە بەر، لە جیاتی نائومێدکردنیان بەرەو ئاڕاستەی خۆزگە بخوازن ئەم قەوارە نەمێنێ و #بەغدا# حوکمیان بکات، با لە خۆیان بپرسن بۆ ئەو جەماوەرە بەوە گەشتووە؟!
ئێستاش نەچووە بچێ، فەرمون پێش لە دەستدانی ئەزموون و بەرھەمی خوێنی سەدان ھەزار ڕۆڵەی ئەم گەلە ھەنگاو بنێن وەکوو پیاو قەوارەکە بپارێزن، بە دڵنیاییەوە بە نەمانی زەرەرمەندی یەکەم ئێوەن! [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 509 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!