لێکۆڵینەوەیەکی نوێی چینی دەڵێت زیادکردنی بەکاربردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵە خۆراکییەکان، پەیوەندییان هەیە بە کەمکردنەوەی تووشبوون بە نیوەلاسەرئێشە و سەرئێشەی توند.
ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن بڵاوکراوەی (Fronters innters Patrol) بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە کە زیادکردنی بەکاربردنی هەر 10 گرام ڕیشاڵی خۆراکیی لە ڕۆژێکدا، پەیوەستە بە کەمبوونەوەی تووشبوون بە شەقیقە بەڕێژەی 11%.
توێژینەوەکە لە زانکۆی جینانی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدانیدا پشتی بە ڕوپێوی نیشتمانیی بۆ پشکنینی تەندرووستیی و خۆراکپێدانی چین لەنێوان ساڵانی 1999-2004 بەستووە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم پەیوەندییە پێچەوانەیە لەنێوان وەرگرتنی ڕیشاڵەکان و سەرئێشەدا، لەو کەسانەدا بەدی نەکراوە کە کێشی جەستەیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
لێکۆڵینەوەکە داوای کردووە بۆ دۆزینەوەی پەیوەندیی نێوان خواردنی خۆراکە دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەکان و تووشبوون بە شەقیقە و سەرئێشەی توند، لێکۆڵینەوەی زانستیی زیاتر ئەنجام بدرێت، بەوپێیەی پێشتر گرنگیی بەو بابەتە نەدراوە.
ڕیشاڵە خۆراکییەکان لە زۆری لە سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و چەرەساتەکاندا هەیە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 572 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!