ناونیشانی بابەت: هونەر و بیناسازی لای ئورارتییەکان
نووسینی: #سارا سەردار#
قەڵا و شوێنەوارە بیناسازییە گەورەکان، پڕۆژە نایابەکانی ئاودێری کە بۆ سەردەمی ئورارتی دەگەڕێنەوە، سەلمێنەری ئەوەن کە دەستی باڵایان لە بیناسازیدا هەبووە، ئەو بینا و قەڵا و شارانەی لە سەردەمی ئورارتی درووستکراون، لەڕووی تەناهییەوە زۆر بەهێز بوون و دەتوانین بڵێین بیناکانی سەردەمی ئورارتی بینای پتەو و جێگیر بوون، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان بە بەردەوامی لەگەڵ ئاشوورییە دراوسێیەکانیان لە شەڕ و هێرشکردنە سەر یەکتردا بوون.
لە سەردەمی ئورارتی هەر کاتێک لەشکری ئاشووری نزیکی سنووری دەسەڵاتدارییان دەبوونەوە، لەسەر لووتکەی چیاکان ئاگریان دەکردەوە، ئەمە مانای ئەوەبوو کە لەشکری ئاشووری نزیک دەبنەوە، بۆیە زۆربەی دانیشتووان، ئاواییەکانی خۆیان بەجێ دەهێشت و ئاژەڵەکانیان دەبرد بۆ چیا، بەڵام ئەو ئاواییانەی شوێنیان سەخت بوو مەڕوماڵاتیان لەناو ئاواییدا کۆ دەکردەوە و خۆیان ڕووبەڕووی ئاشوورییەکان دەبوونەوە، بۆیە لە سەردەمی ئورارتوییەکان بینای سەخت و شوورای پتەو درووست کراون.
نووسینە شاهانەییەکانی ئۆرارتی کە لەسەر بەرد نووسراون و هەندێکیان تا ئێستاش بە قەدپاڵی چیاکانی #کوردستان#ی باکوور و ڕۆژهەڵاتەوەن و سەرچاوەی مێژوویی باشن بۆ سەلماندنی هونەرمەندیی و دەستڕەنگینیی ئورارتییەکان لە بیناسازیدا.
$ئایین ئایین لای ئورارتییەکان$
ئایین لای ئەم دەسەڵاتدارییە بابەتێکی گرنگ بوو، ئەوانیش وەک نەتەوە کۆنەکانی تر بڕوایان بە فرەخواوەندی بووە، بەڵام لەناو هەموو خواوەندەکان، خواوەندێکیان زیاتر ڕێز لێگیراو بووە و کردوویانە بە گەورەی خواوەندەکانی دیکە، ئەویش خواوەندی (خالیدی) یە کە بۆ ئورارتییەکان خواوەندی سەرەکی و نەتەوەیی بووە کە پەرستنەکەی لە کۆتاکانی سەدەی نۆیەمی پێش زایین لەلایەن پاشای ئورارتییەکانەوە پەرەی سەند.
پەرستگای تایبەتی ئەم خواوەندە لە شاری (#موساسیر#/ گوندی مجێسیر) بووە لە هەرێمی (موساسیر) . پەرستگای خواوەندی خالیدی گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ناوچەی زاگرۆس بووە کە لە سەردەمی پاشا (ڕۆسا) زۆر گرنگی پێ دراوە.
لە خواوەندەکانی تری ئورارتی دەتوانین ئاماژە بە ناوی خواوەند (ئیشکور) خواوەند (شیمشی) بکەین.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 821 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!