=KTML_Bold=بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی تایمز ئۆف ئیندیای هیندیی، چەند خۆراکێک بەبەڵگە سەلمێنراوە کە بۆ پاراستنی تەندرووستیی گورچیلەکان بەسوودن کە ئەوانیش بریتین لە:=KTML_End=
=KTML_Bold=ئەنەناس=KTML_End=
ئەناناس بەوە جیادەکرێتەوە کە ڕێژەیەکی کەمی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە بژاردەیەکی سەلامەت لە کاتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە، هەروەها یارمەتیی باشکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە دەدات و هەوکردن کەمدەکاتەوە و زیندەپاڵ (میتابۆلیزم) باشتر دەکات و یارمەتیی نوێبوونەوەی خانەکان دەدات.
جگە لەوەی ئەناناس ئەنزیمێکی سرووشتیی تێدایە کە بەبرۆمیلین ناسراوە کە یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن دەدات، هەروەک ئەناناس سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵ و مەنگەنیز و ڤیتامین Cیە.
=KTML_Bold=بیبەری ڕەنگاوڕەنگ=KTML_End=
بیبەری ڕەنگاوڕەنگ ڕێژەیەکی کەمی پۆتاسیۆمی تێدایە کە بۆ نەخۆشانی گورچیلە گونجاوە، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین Cیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A کە یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگریی لەش.
=KTML_Bold=شاتوو (فراولە)=KTML_End=
فراولە ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسێنەر و ڤیتامین C و مەنگەنیز و ڕیشاڵی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی کەمی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی گورچیلە بەشێوەیەکی سرووشتیی.
=KTML_Bold=قارچک=KTML_End=
قارچک دەوڵەمەندە بە کانزاکان، ڤیتامینەکانی B، مس، مەنگەنیز، سیلینیۆم، ڕیشاڵەکان و پرۆتینەکان، لەگەڵبوونی برێکی کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم، ئەمەش وایکردووە کە گونجاوبێت بۆ پاراستنی تەندرووستییی گورچیلەکان.
=KTML_Bold=کەلەرم=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە ماددەی کیمیایی ڕووەکی و ڕیشاڵی خۆراک و ڤیتامینەکانیKو Cو B، جگە لە بوونی بڕێکی کەمی پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕ و سۆدیۆم کە ئەمەش وایکردووە بۆ نەخۆشانی گورچیلە گونجاوبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 700 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!