توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس بوون، بەراورد بە ساڵێک پێش دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە، ئەگەری تووشبوونیان بە بەردی زراو 6 هێندە زیاتر بووە. تیمی توێژینەوەکە پرسیاری ئەوەیان کردووە کە ئایا هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئەو دوو تووشبوونەدا هەیە کە دەتوانێت ببێتە هۆی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی گرێ شێرپەنجەییەکە؟.
توێژینەوەکە لە سەنتەری پزیشکیی بۆستن ئەنجامدراوە و توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم پەیوەندییە گریمانەیەکەوە و بەڵام بەو مانایە نییە کە بەردی زراو دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس.
بەپێی ماڵپەڕی Well Health، شێرپەنجەی پەنکریاس بەزۆری لە قۆناغە درەنگەکانی گەشەکردنیدا دەستنیشان دەکرێت، کاتێک چارەسەرکردنی قوورسە. بۆیە ڕەنگە بەردی زراو ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی پێویستە لە نزیکەوە چاودێری ئەو کەسانە بکرێت کە تووشی بەردەکە بوون.
لە کاتێکدا ئەنجامی توێژینەوەکە ئاماژە بەوە ناکات کە بەردی زراو دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس، بەڵام هۆکاری جۆراوجۆر هەیە بۆ ئەوەی ئەوانەی پێشینەی بەردی زراویان هەیە پێویستیان بە بەدواداچوونی باش هەیە، ئەمەش یارمەتیدەرە لە زوو دەستنیشانکردنی گرێ شێرپەنجەییەکە و زیادبوونی ئەگەری چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت: شێرپەنجەی پەنکریاس زۆر دەگمەنە، زۆر کەسیش بەدەست کێشەی بەردی زراوەوە دەناڵێنن، ئەوەی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە داوای دەکات ئەوەیە کە بەدواداچوونی پزیشکیی بکرێت، تەنانەت دوای ئەوەی بەردەکە بە نەشتەرگەریش دەرهێنراوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 392 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!