ناهەقم مەگرن ئاخر هێندەم بێ چاوەڕووی ژنان یا کچانم بینیووە ڕەنگە هێشتا ڕقەکەی ناخم دامەرکێتەوە بەو هێرشانەش. ئاخر هێندەی زوڵمی ژنێک، کچێک دەبینم بەرانبەر ژن یا کچێ تر، بە کەمتر لە نیو هێندەی پیاوانم نەبینیووە.
لەم ڕۆژانە هاوڕێیەکی نزیکم بە کوڵ باسی خۆی بۆ کردم، وتی کچێک پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاوسەرەکەم هەبوو. ئێمە خاوەن دوو منداڵی جوانین سەرەڕایی سەختەییەکانی ژیان بەڵام بەئارامی لە ماڵی خۆمان دەژیایین.
ئەم کچە شەیتان ئاسا چووە ناو مێشکی هاوسەرەکەم، منی بەتەڵاقدان دا، دوو منداڵی بێ ناز دایک کرد، هێندە چاو قایم و بێ شەرمە چەندیین جار لەپێناو ژیانمان هەڕەشەم لێدەکرد، بە خەیاڵی نەداهات. تا لە کۆتایی ئەو ماڵەی پێکم نابوو، لێی تێکدام.
بەڵێ بەڕێزان، خۆ ئێستا ئەمە پیاو نییە زوڵم بکات، ئەمە ژنێکە، کچێکە لەپێناو گەشتن بە حەز و ئارەزووەکانی. لانەی لە ژنێکی فەقیر و دوو منداڵی بێ تاوان تێکدا.
ئیتر تێبگەن ژنان هەندێ جار شەیتان ئاسا مامەڵە دەکەن، لە چاوی هەموو ژنێ فریشتەیەک مەبینن، ڕەنگە دڕندەیەک لە ناخیدا پەروەردەی بیکات. [1]
#ئەمیرە ئەنوەر#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 893 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!