ناونیشانی بابەت: دووگیانی هێشوویی
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
دووگیانی هێشووی بریتییە لە پیتاندنی هێلکەیەکی بێ ناوک لەلایەن تۆوەوە یان کاتێک هێلکەیەکی ئاسایی لەلایەن دوو تۆو بپیتێنرێت کە ئەبێتە هۆی درووستبوونی کیسێکی گەورەی شێوە هێشوو ترێ لەناو منداڵدان، ئەم دووگیانیە ناتوانێت وەکوو دووگیانی ئاسایی گەشەبکات و بەردەوام بێت و لەوانەیە هەرخۆی لەباربچێت یاخود پێویست بکات لەلایەن پزیشکەوە چارەسەر بکرێت.
دووگیانی هێشوویی لەوانەیە لە هەر تەمەنێک و هەر خانمێک ڕووبدات بەڵام هەم هۆکارانە ئەکرێت مەترسی ڕوودانی زیاتر بکەن:
1- ئەو خانمانەی تەمەنیان لە 20 ساڵ کەمتر یان 35 ساڵ زیاترە.
2- ئەگەر خانمێک پێشتر دووگیانی هێشووی هەبووبێت.
ئەگەر خانمێک دووگیانی هێشوویی هەبێت ئەتوانیت دواتر دووگیانی ئاسایی هەبێت و مەرج نییە هەمان حاڵەت دووبارە ببێتەوە.
$نیشانەکانی چین؟$
1- خوێنێکی سووری گەش یان قاوەیی کە هەندێ جار لەوانەیە کیسی بچوکی شێوەی دەنکی ترێی تیابێت.
2- دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوەی زۆر.
3- ڕێژەیەکی نائاسایی بەرزی هۆرمۆنی B-HCG کە لەلایەن وێڵاشەوە درووست ئەکرێت.
4- ئازاری حەوز یان هەست کردن بە قوورسایی.
$چۆن دەستنیشان ئەکرێت؟$
1- لە ڕێگەی ئەنجامدانی سۆنار.
2- بەرزی نائاسایی هۆرمۆنی دووگیانی HCG
دوای دەستنیشانکردنی پێویستە بەزوویی خانمەکە چارەسەری پێویست وەربگرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 505 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!