ناونیشانی بابەت: پەتای دەم - دەست - پێ لە منداڵاندا
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ئەم نەخۆشییە زۆر بڵاوە و دایکەکە تووشی ترس و دڵە ڕاوکێ ئەبێ کاتێک ئەبینی زیبکە و سووربوونەوە لەشی منداڵەکەی گرتۆتەوە بۆیە بەکوورتی باسی ئەکەین.
- ھۆکارەکەی ڤایرۆسە و تووشی منداڵان ئەبێ.
نیشانەکانی: سەرەتا بە (تا) دەست پێ ئەکات لەگەڵ ھەوکردنی گەروو، کەمبوونی ئارەزووی خواردن و بێتاقەتی دواتر سووربوونەوەو دەرچونی زیبکە لە ناو دەم و دەست و پێی منداڵ (ھەربۆیەش بەوناوەوە ناو نراوە)
چارەسەر: دژە تا و دژە ڤایرۆس بەکاردێنین، لەگەڵ ئەوەی نەجۆشیەکە جێگای مەترسی نیەو نزیکەی 7-10 ڕۆژ ئەخایەنێت.
بەڵام پێویستە دایک و باوک بزانن کە ئەم نەخۆشییە ئەگوازرێتەوە بۆیە پێویستە ئاگایان لە منداڵەکانی تریان بێت و تا ئەتوانن لە منداڵە تووشبووەکە بەدووربن. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 264 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!