ناونیشانی بابەت: منداڵی تازە لەدایکبوو
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ھەموو منداڵێکى تازە لەدایکبوو پێویستەپزیشکى پسپۆڕ لەھەفتەى یەکەمى تەمەنى بیبینێت بۆ ئەوەى:
- پشکنینى تەواوى بۆ بکات لە سەرى یەوە تاکو پێى. (بۆ گەڕان بۆ ھەرناتەواویەک لە دەموچاو، سینگ، پشت و ناوکو ناوچەى ھەستیارى منداڵەکەو ھەروەھا دەست و پێو و پەنجەکانى و دواتر بەسەماعەى پزیشکى گوێ لە لێدانى دڵى منداڵەکە ئەگیرێت.
- پێویستە پزیشکەکە ھەموو پێوەرەکان وەربگرێت و بینووسێت وەکو:
- کێش: کە لەنێوان 2.5 بۆ 4 کیلۆدایە.
- درێژى: نزیکەى 50 سانتیمەترە.
- چێوەى سەر: لە 34 بۆ 35 سانتیمەترە.
- ئەگەر منداڵەکە زەردووى ھەبوو پێویستە پشکنینی خوێن بکات و ڕێژەى زەردوویەکەى بزانرێت.
- منداڵی کوڕ واباشە لەیەکەم مانگی تەمەنی (سونەت) بکرێ، بەڵام پێش ئەوە پێویستە ببینرێ و دڵنیابیت کە ھیچ کێشەیەکی نییە چونکە لە ھەندێ کاتدا ناتەواوی لەو ناوچەیە ھەیەو نابێ زوو سونەت بکرێ. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 299 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!