ناونیشانی بابەت: کاریگەریی مۆبایل و ئایپاد لەسەر زمانی کوردی منداڵ و قسەنەکردن
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
- ڕۆژانە لەم جۆرە دایک و باوکە ئەبینم (لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆیان) کە منداڵەکەیان ئەھێنن تووشی گرفتی قسەنەکردن و کەمی تەرکیز و جوڵەی زۆر و تێکەڵ نەبوون لەگەڵ خەڵکی و منداڵی تر .
- کەچی کەلێی ئەکۆڵمەوە ئەبینم ئەو منداڵە بەردەوام ئایپاد و مۆبایل بەکاردێنێت، کە ئەڵێم پێویستە ئەو شتانە بەکار نەھێنێت ئەڵێن وەڵا ئێمە سوودمان بینیوە لێی منداڵەکەمان ئینگلیزی فوولە کوردی ھەر نازانێ! نازانم بۆچی ئەم ئینگلیزیە بۆ وا بۆتە شانازی لایان..
- زۆربەی ئەو منداڵانە تووشی ئۆتیزم بوونە لەدایک و باوک بپرسن کە ئایا بە منداڵی چەند کاتیان بە تەماشاکردنی تەلەڤزیۆن و مۆبایل و ئایپادەوە بەسەربردووە خۆزگەسوودتان لەھەڵەی دەوروبەرتان وەرئەگرت.
- من دژی ئەوە نیم منداڵ فێری زمانە بێگانەکان ببێت، بەڵکوو ھەموو توێژینەوەکانی ئێستا دەریان خستووە کەسەرەتا پێویستە منداڵ فێرى زمانى دایک ببێت بەجوانی ئەوجا بچیتە سەر زمانێکی تر. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 279 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!