ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە هۆکارە بۆ تووشبوون بە گرفتی تەندرووستی و دەروونی، وەکوو میزاجیبوون، خەمۆکی، شەکەتی، زیادبوونی کێش، ناهاوسەنگی شەکری خوێن، گرفتی کرداری هەرس، دڵەڕاوکێ و دڵتێکەڵهاتن، بۆ ئەوەی بەدوابی چارەسەردا نەگەڕێیت، پێویستە لە ڕێگەی هۆکارەکانەوە ڕێگە لە ناهاوسەنگبوونیان بگریت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی (ndtv) چەند خویەکی ڕۆژانەی بڵاوکردووەتەوە، کە هۆکارە بۆ ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان.=KTML_End=
1. نەخواردنی ژەمێکی ڕۆژانە و فەرامۆشکردنی، ئیدی ژەمی بەیانی بێت یان نیوەڕۆ، زیانی هەیە و هۆڕمۆنەکان ناهاوسەنگ دەکات.
2. ئەنجامدانی وەرزشی زۆر قوورس بۆ جەستە، بەتایبەتی بێ گوێدانە ئەوەی چ کاتێکی سوڕی مانگانەتە، هۆڕمۆنەکان ناهاوسەنگ دەکات.
3. بایەخنەدان بە سیستمی خەو، ڕۆژانە خەوتن بۆ ماوەی کەمتر لە 6 کاتژمێر، هەروەها نەخەوتن لە کاتێکی دیاریکراو.
4. خواردنەوەی ئاو لە بوتڵی پلاستیکی، یان ئەلەمنیۆم.
5. تەماشاکردنی مۆبایل یان ئامێرە تەکنەلۆژییەکان پێش نووستن، چونکە وادەکات بەیانیان بە نیگەرانییەوە بەخەبەربێیت و هۆڕمۆنەکانت ناهاوسەنگ بێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 607 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!