=KTML_Bold=ئەو گۆڕانکارییانەی دوای هاوسەرگیری ڕوودەدات و هیچ کەسێک پێتناڵێت=KTML_End=
1- ئەرکەکانی سەرشانت چەند هێندە دەبن، ماندوبوون نابێت بتوەستێنێت لە هەوڵەکانت.
2- کاتی چوونە دەرەوەت لەگەڵ هاوڕێکانت کەمدەبێتەوە و وەکوو پێشتر نایانبینیت.
3- کێشی جەستەت زیاد دەکات، ئەمەش لە خانماندا زیاترە وەک لە پیاوان.
4- بەرپرسیاریەتی سەرشانت زیاتر دەبێت.
5- کەمترین کاتت دەبێت بۆ خۆت.
6- زیاتر قوربانی بە خۆت دەدەیت و ئەو شتانەی لەپێش هاوسەرگیری ئامادەنەبوویت قبووڵی بکەیت دوای هاوسەرگیری بە ئاسانی قبووڵی دەکەیت.
7- ئەو شتەی دوای هاوسەرگیری بیری دەکەیت ئەو کاتانەیە کە سینگڵ بوویت.
8- هەندێکجار خۆشەویستی سەرەتای هاوسەرگیری بۆ هەمیشە بەو شێوەیە نامێنێتەوە و دواتر دەبێت بە ڕۆتین.
9- چیتر نهێنیت نابێت و کەسێک هەیە بە نهێنییەکانت دەزانێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 603 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!