ناونیشانی بابەت: ڕێژەی قەڵەوی لە منداڵانی خوار 6 ساڵ لە زیادبووندایە
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
قەڵەوی لە منداڵان بۆتە دیاردەیەکی باو لە سەرتاپای جیھاندا، بەتایبەتی لەتەمەنی پێش چوونە قوتابخانە (2-5ساڵی) . لە زۆر وڵات توێژینەوە کرابوو لەسەر ئەوتەمەنە، ئێمەش پێمان باشبوو لە کوردستان ئەنجامی بدەین و بەراوردمان کرد بە ئەنجامی توێژینەوەکە لەم وڵاتانە: کەنەدا، میسر، بەحرەین، کوەیت، ئێران.
ئەنجامی توێژینەوەیەکمدا لە شاری ھەولێر بۆ بەدەست ھێنانی بڕوانامەی دکتۆرا (بۆردى عەرەبی) ، دەرکەوت کە ڕێژەی قەڵەوی لە منداڵانی خوار 6 ساڵی بەرەو زیادبوونە کە ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بوو:
لە 32.60% ی منداڵان کێشیان زۆرە واتا BMI لە 85-95% یە.
لە 12.20%منداڵەکان قەڵەون واتا BMIزیاترە لە 95%.
بۆ توێژینەوەکەم 500منداڵمان وەرگرت لە باخچەی ساوایانی حکومی و ناحکومی، ڕێژەی قەڵەوی لەمانەی خوارەوە زۆر بوو:
1- ئەوانەی باری داراییان بەرزە.
2- ئەوانەی دایکیان ژنی ماڵەوەیە و کاری دەرەوەی نییە .
3- ئەوانەی فاست فود و خواردنی ناتەندرووست زۆر ئەخۆن.
ڕێنمایی: پێویستە بەتەواوی بیر لە قەڵەوی لە منداڵان بکرێتەوە لەلایەن حکومەت و میدیاکان و قوتابخانەکان و دایکو باوکیش، چونکە قەڵەوی لە منداڵان ھۆکارێکە بۆ نەخۆشی شەکرەو بەرزبوونی پەستانی خوێن و تەنگەنەفەسی وتێکچوونی کاری ھۆرمۆنەکان و دواتر ھۆکاری سەرەکیە بۆ قەڵەوی لەکاتی گەورەبوون. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 307 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!