ناونیشانی بابەت: بەکارهێنانی مەمە وشکە بەشی 01
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
سوودەکانی:
1- منداڵ ھێور و ئارام ئەکاتەوە و ھەستکردن بە ئازار کەم ئەکات بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانی لە نەخۆشخانە خەوتوون پێویستیان بە پشکنینی خوێن ھەیە.
2- ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان ڕایگەیاندووە کە مەمە وشکە ئەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی مردنی لەناکاوی کۆرپەلە (موت الرضیع المفاجیء) چونکە ناھێلێ دەمی منداڵەکە بنووسێتە سەرینەکەی کاتێک کە منداڵ ئەکەوێتە سەر دەم.
3- یارمەتیی منداڵ ئەدات بەئارامی بنوێ چونکە ھەندێ منداڵ ھەمیشە ئەیانەوێ شتێ لەدەمیان بێ بخەون بۆیە کە مەمە شیرەکە یان مەمکی دایکیان لەدەمیان دەرئەچێ بە ئاگا دێن ئەگریەن .لەم کاتەدا مەمە وشکە بەسوودە.
لەپۆستی داھاتوو باسی زیانەکانی ئەکەین. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 218 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!