ناونیشانی بابەت: زیانەکانی ڕەوڕەوە
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- دواکەوتنی ڕۆشتن: ڕەنگە تۆ بڵێیت بە پێچەوانەوە بەکاری دێنم بۆ ئەوەی منداڵەکەم زوو فێری ڕۆشتن بێت، ڕەوڕەوە ئەبێتە ھۆی دواکەوتنی ڕۆشتن چونکە منداڵەکە ھەست بە ھەنگاوەکانی و پێ یەکانی ناکات کێشی ئەدات بەسەر ڕەوڕەوە یان عەرەبانەکە ، ڕەوڕەوەکە بەھۆی تایەکانی خۆیەوە ئەڕوات، واتا ئەوە ڕەوڕەوەکەیە ئەڕوا نەک منداڵەکە.
2- کەوتن و بەربوونەوەی بەردەوام: ئەمە لە خاڵی یەکەم زۆر گرنگترە بۆئەوەی ڕەوڕەوە بەکار نەھێنیت،
لە ئەمریکا لەیەک ساڵێکدا ڕێژەی کەوتن و بریندار بوونی منداڵ بەھۆی ڕەوڕەوەوە 8800حاڵەت بووە
تەنانەت لەبەر ئەم ھۆکارە لە وڵاتی کەنەدا لە ساڵی 2004 کڕین و فرۆشتنی ڕەوڕەوەی لەوڵاتەکەی بەھەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە.
تێبینی: جۆرێکی ڕەوڕەوە ھەیە لە =KTML_Bold=فایلی پەیوەندیدار=KTML_End= داناوە ئەتوانی بەکاری بێنی لەژێر چاودێری خۆت وەکوو یاری یەک کەمنداڵەکە خۆشی لێ ئەبینێت نەک بۆ زوو ڕۆشتن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 330 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!