تۆ بنوو وەستای نەجار، خوا یەکە و دەروو هەزار.
پێشوان دەگێڕنەوە و دەڵێن: جارێک سوڵتان مەحمو ڕقی لە دارتاشتێک هەڵدەستێ و ئێوارە وەخت پێی دەڵێ: ئیمشەو تا بەیانی بارێ ئاردەدارم ئەوێ، دارتاش بێتاقەت دەبێ، شەو ژنەکەی دەڵێ: پیاوەکە وەرە بنوو، خوا لە سوڵتان مەحمو گەورەتر، بەیانی لەگەڵ زەردەی خۆردا، پاسەوانەکەن بەدوای دارتاشدا دێن، منداڵەکانی دەست بە گریان دەکەن، کاتێک دەرگا دەکەنەوە، پاسەوانەکان دەڵێن: پاشامان مردووە، هاتووین بەدواتا، تابووتی بە دار بۆ درووستبکەیت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 649 car hatiye dîtin