ناونیشانی بابەت: فرەکیسی هێلکەدان
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
فرەکیسی هێلکەدان (تەکەیوس) بریتییە لە تێکچوونی هۆرمۆنەکان لە خانماندا کە هێلکەدان ڕێژەیەکی نائاسایی لە هۆرمۆنی ئەندرۆجین (androgen) بەرهەمدەهێنێت.
ئەندرۆجین هۆرمۆنێکی نێرینەیە و لە ئافرەتاندا بە ڕێژەیەکی زۆر کەم هەیە. هێلکەدان تووشی کۆمەڵێک کیسی ورد دەبێت کە شلەی تێدایە و ڕێگری دەکات لە کرداری هێلکە تەقاندن لە هێلکەدانەوە.
ئەم حاڵەتە بەگشتی لە تەمەنی 15 بۆ 45 ساڵیدا ڕوودەدات.
=KTML_Bold=لە نیشانەکانی فرەکیسی هێلکەدان:-=KTML_End=
1- ناڕێکی سوڕی مانگانە.
2- زیادبوونی کێشی لەش.
3- زیادبوونی مووی ڕوخسار و جەستە.
4- تەنک بوون و ڕووتانەوەی قژ.
5- درووستبوونی زیپکە.
6-خەمۆکی.
7- نەزۆکی. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 366 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!