ناونیشانی بابەت: هەندێک ڕێنمایی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەزۆکی, لەو کەسانەی کە چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئەگەر تووشبووەکە لە تەمەنی پێش باڵغبووندا بوو:-
- گرنگە کە ڕاوێژبکرێت لەگەڵ پزیشکی شێرپەنجە و تیشک کە بڕێکی کەم لە تیشک بەکاربهێنرێت یاخود ئەو دەرمانانە بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجەکە کە کەمترین زیانی هەبێ بۆ خانە درووستکەرەکانی تۆو لە گونەکاندا.
- بەکارهێنانی قەڵغانی تایبەت بۆ گوونەکان لەکاتی بەکارهێنانی تیشک بەتایبەت بۆ ئەندامەکانی ناوچەی حەوز تاکوو گوونەکان زیانیان پێ نەگات.
- یەکێک لە ڕێگا زانستیە نوێیەکان کە ئێستا کار لەسەردەکرێت ئەوەیە کە خانەی سەرەتایی گوونەکان کە بنچینەی درووستکردنی تۆون وەردەگیرێت تاکوو لە داهاتوودا لە تاقیگەی پێشکەوتوو کاری لەسەر بکرێت.
$ئەو مێردمنداڵانەی کە گەیشتونەکە تەمەنی باڵغبوون:-$
- گرنگە کە ڕاوژبکرێت لەگەڵ پزیشکی دەروونی یاخود توێژەی کۆمەڵایەتی کە وابکرێت، تۆوی مێردمنداڵەکە بەڕێگای سرووشتی (ئاوهێنانەوە بە دەست) کۆبکرێتەوە و خەزن بکرێت تا لە داهاتودا سوودی لێوەربگیرێت.
- بەهەر هۆکارێک بێت ئەگەر نەتوانرا بەشێوەیەکی سرووشتی تۆو لە مێردمنداڵەکە وەربگیرێت (ئاوهێنانەوە بەدەست) ئەوا ئەتوانرێت لە ڕێگای نەشتەرگەری تایبەت خانەی تۆوەکانی وەربگیرێت و لە داهاتودا سوودی لێوەربگیرێت.
$ئەو کەسانەی کە تەمەنی باڵغبوونیان تێپەڕانووە:-$
1- پێویستە بە کەسەکە بوترێت کە ئەم چارەسەرانەی بۆ شێرپەنجە بەکاردێن ئەگەریان هەیە کە ڕێژەی تۆوەکان بکەن بە سفر و لە داهاتودا و بەئەگەری لە 50% نەگەڕێنەوە باری ئاسای خۆی.
2- زۆر گرنگە هەماهەنگیەکی تەواو هەبێت لەنێوان پزیشکی شێرپەنجە و تیشک و نەزۆکی پیاوان، کە چارەسەرێک یاخود ڕێگایەک بەکاربهێنن کە کەمترین زیان بگات بە خانەی تۆوەکان لە گوونەکاندا، یاخود بە ئاگاداری خێزانەکەی تۆوەکانی کۆبکرێنەوە و لە داهاتودا سوودی لێوەربگیرێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 118 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!