ناونیشانی بابەت: ئەو خواردنانەی کە نابێت بدرێت بە منداڵی خوار یەک ساڵ
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
1- ھەنگوین: لەبەر بوونی بەکتریای کلۆستریدیۆم.
2- شیری مانگا: چونکە پڕۆتین و چەوری زۆرە و کار ئەکاتەسەر کۆئەندامی ھەرس و گورچیلەو تەواوی ئەندامەکانی لەش.
3- چەرەزات: ئەبێتە ھۆی ھەستیاری و زۆرجار ئەچێتە ڕێڕەوی ھەناسەوکارەساتی بەدوادا دێت.
4- خواردنی دەریایی و ماسی: ئەبێتە ھۆی ھەستیاری و مادەی جیوەشی تێدایە زیانبەخشە بۆ منداڵ.
5- شوکوڵاتە و نەستەلەی قاوە: کە ڕێژەیەکی زۆر کافایینی تێدایە کە زیانبەخشە و ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆر چەوری و شەکری تێدایە کەمنداڵ ناتوانێت بە ئاسانی ھەرسی بکات. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 243 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!