ناونیشانی بابەت: هەستیاری وەرزی چییە؟ چۆن خۆمان بپارێزین؟
ئامادرکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشووهەوادا، زۆربەی کەس تووشی هەستیاری و حەساسێت دەبن کە بەهۆیەوە هەست بە ناڕەحەتی ئەکەن.
- هەستیاری بریتییە لە کاردانەوەی سیستەمی بەرگری لەشمان دژی مادەیەکی بێگانە کە هاتبێتە لەشمانەوە.
=KTML_Bold=نیشانەکانی سەرەکییەکانی هەستیاری وەرزی ئەمانەن:=KTML_End=
1- ئاو لێهاتن لە لووت.
2- چاوت ئاو دەکات.
3- پژمین.
4- کۆکە.
5- خورانی چاو و لووت.
6- دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش لەژێر چاودا.
=KTML_Bold=چۆن چارەسەری دەکەیت؟=KTML_End=
1- کاتێک ماڵ بەجێدەهێڵیت دەمامک ببەستە.
2- بۆ ماوەی پێنج خولەک هەڵمی ئاوی گەرم هەڵبمژە.
3- زووزوو دەستەکانت و ڕوخسارت بشۆ بۆئەوەی تۆز و خۆڵ نەچێتە لوتتەوە.
- بۆ خۆپارێزی حاڵەتەکە لەم وەرزەدا کەسەکە پێویستە خۆی بەدووربگرێت لە بۆنی گوڵوگوڵزاری تازە پێگەیشتوو.
- لەکاتی بوونی کێشەی جیوبەکان یاخود کەسەکە تا و ئازاری هەبوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 136 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!