ناونیشانی بابەت: هەوکردنی تووندی ئاڵوەکان (لەوزەتێن)
ئامادەکردن: د. دیلان عارف عەلی
لەبابەتەکانی پێشوودا باسی هەوکردنی لەوزەتێنەکان و جۆر و نیشانەکانیمان کردووە، هەندێک جار هەوکردنەکە
پێ ئەنێتە قۆناغێکی قوورس کە پێی دەوترێت هەوکردنی تووندی لەوزەتێنەکان.
- ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە هەوکردنەکە بڵاودەبێتەوە و دەچێتە ناو کەلێنەکانی ئاڵووەکان، هەروەها گەروو قوڕقوڕاگە دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی ڕەقبوونی ماسوولکەکانی قوڕگ و وشکبوون.
=KTML_Bold=لە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە:-=KTML_End=
.1- تای بەرز.
2- ئازار و کزانەوەی قورگ.
3- سەرێشە و ئازاری ئێسکەکانی لەش.
4- ئاوسان و بوونی جەراعەتی ڕەنگ مەیلەو ڕەساسی لە کەلێنەکانی لەوزەتێنەکان.
5- کەسەکە بەباشی خواردنی بۆ قووت ناچێت.
- چارەسەری حاڵەتەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دیاری دەکرێت لەڕێگای بەکارهێنانی دەرمانی تایبەتەوە.
- لەئەگەری دووبارەبوونەوەی هەوکردنەکە ئەکرێت پزیشکی پسپۆڕ بڕیار لەسەر ئەمجامدانی نەشتەرگەری لابردنی ئاڵوەکان بدات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 147 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!