ناونیشانی بابەت: دیمەنی ناوازەی تاڤگەی کانی سپی لە دەڤەری باڵەکایەتی
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
لەگەڵ باران بارین و هاتنی وەرزی بەهار، لەم ساڵدا (2023) ئاوە سەرنجڕاکێشەکەی تاڤگەی کانی سپی لە دەڤەری باڵەکایەتی هەڵقوڵاوەتەوە، ئەمەش دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.
لەمبارەیەوە ئومێد قادر چالاکوانی ژینگەپارێزیی لە سنووری ئیدارەی سۆران بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند، تاڤگەی کانی سپی دەکەوێتە دەڤەری باڵەکایەتی لە سنووری شارۆچکەی #چۆمان#، دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، لەبەر ئەوەشە ساڵانە بەتایبەتی لە وەرزی بەهار هاووڵاتییان و گەشتیاران ڕووی تێدەکەن و کاتێکی خۆش لە شوێنەکە بەسەر دەبەن.
وتیشی، کانیاوی ئەم تاڤگەیە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و باران بارینی ئەم ڕۆژانەی ڕابوردوو، ئاوەکەی تێدا دەرکەوتووەتەوەو هەڵقوڵاوە، جوانییەکی بێ هاوتاشی بە ناوچەکە بەخشیوە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 639 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!