ناونیشانی بابەت: نەخۆشی جیووب چییە؟ هۆکارو و چارەسەرکانی چین؟
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
نەخۆشی جیووب بریتییە لە هەوکردنی گیرفانە هەواییەکان و هەوکردنی بۆرییەکانی لووت دەکرێت هۆکارەکەی بەکتریا، ڤایرۆس ، هەستیاری حساسیە یاخود کەڕوو بێت.
- چارەسەریشی پەیوەستە بە هۆکاری تووشبوونەکە. لە زۆربەی بارەکاندا تووشبووەکە دەتوانێت لە ماڵەوە خۆی چارەسەر بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوکردنی بۆشاییە هەواییەکان بۆ ماوەیەکی بەردەوام ئاڵۆزیی خراپی لێدەکەوێتەوە.
- کەسی تووشبوو ئەگەر هاتوو هەستی بە نیشانەکانی گیرانی ڕێڕەوی لووت و دەرچوونی کێم و ئاوی لووت، یاخود چوونە خوارەوە لە پشتەوەی زمان بۆ ناو گەروو. هاوکات پەیدابوونی ئازار لە ددانەکانی بەشی سەرەوەی چەناگەی کرد ئەوا نیشانەیە بۆ ئەوەی دوچاری جیوب هاتووە.
- نەخۆش کاتێک هەستی کرد کە دوای چەند ڕۆژێک باش نەبوو، پلەی گەرمیی بەرز بوو، یاخود ئەگەر لە زوەوە تووشبوون بە هەوکردنی بۆشایەکانی هەبێت و هاوکات هاتوو نیشانانەکانی لەخۆیدا بەدی کرد زوو سەردانی پزیشک بکات.
- هەروەها لەکاتی هەستکردن بە (گێژبوون، ڕەقبوونی مل، تەنگەنەفەسی، ئازار یاخود ئەستووربوون لە دەوروبەری چاوەکان، ئەستووربوونی نێوچەوان) دەبێت بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت.
- کەسی تووشبوو لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانێت خۆی چارەسەر بکات بۆ نموونە خاولیەک گەرم بکات و بیخاتە سەر دەموچاوی و پاشانیش پشوویەکی تەواو بدات. هەوڵ بدات هەڵم هەڵبمژێت بەو جۆرەی مەنجەڵێک ئاو بخاتە سەر ئاگر، پاشان هەڵمی ئاوەکە هەڵبمژێت و بڕێکی زۆر لە شلە بخواتەوە، بەڵام خۆتان بە دووربگرن لە خواردنەوەی ئەو شلەمەنیانەی کە (کافاین و کحولیان) تێدایە. لە کاتی نووستنیشدا با سەرینەکانتان کەمێک بەرز بێت.
- بۆ خۆپاراستن ، نەخۆش پێویستە خۆی بپارێزێت لە جگەرەکێشان و ئەگەر هەستیاری حساسیەی هەبوو ئەوا پێویستە چارەسەری تەواو وەربگریت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 250 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!