بەگشتیی بەساڵاچوو و ئەوانەی لە ناوەڕاستی تەمەنیاندان، لەگەڵ ئەوانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن تووشیی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن، بەڵام ڕەنگە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بەشێوەیەکی نهێنیی هەر لەتەمەنێکی زوودا دەربکەوێت.
لێرەشدا کۆمەڵێک نیشانەی نائاسایی دەخەینەڕوو کە لە بیستەکان و سییەکانی تەمەندا دەردەکەون، کە دەکرێت ئاماژەیەک بن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە داهاتوودا، ئەوەش بەگوێرەى بابەتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی.
=KTML_Bold=دڵەڕاوکێ=KTML_End=
لە هەندێک حاڵەتدا هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و نائارامیی ڕەنگە نیشانەی بوونی کێشەی دڵ بێت. بە وتەی شارەزایان، دڵەڕاوکێ و نەخۆشییەکانی دڵ پەیوەندییەکی توندیان بە یەکەوە هەیە، بەوپێیەی دڵەڕاوکێی بەردەوام دەبێتە هۆی فشاری دەروونیی، ئەمەش لە بەرانبەردا بە تێپەڕبوونی کات زیان بە دڵ دەگەیەنێت.
=KTML_Bold=بوونی ئازار لە قاچەکاندا=KTML_End=
سڕبوون و ئازار و مێروولەکردن لە قاچەکاندا دەکرێت ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی خوێنی پێویست لە پەلەکاندا نییە، ئەم حاڵەتە ناسراوە بە نەخۆشی خوێنبەرە دەوروبەرییەکان (PAD) ، ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە خوێنبەرەکانی ناو قاچەکان تەسک دەبنەوە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی پلاکەکانی خوێن تێیاندا.
=KTML_Bold=بوونی کێشە لە گەدەدا=KTML_End=
ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە زۆرجار سەرەتا تووشی ئازاری کتوپڕ و کوورتخایەنی گەدە دەبن. لەگەڵ خراپبوونی باری دڵ و خوێنبەرەکان، کێشەکانی هەرس زیاتر ڕودەدەن.
=KTML_Bold=هەستکردن بەماندوبوونی زۆر=KTML_End=
ماندوێتیی زۆر دەکرێت نیشانەی بوونی کێشەیەک بێت لە دڵدا. بە وتەی شارەزایان، ڕەنگە ماندوێتیی لە ئەنجامی بێتوانایی دڵ بێت لە دابەشکردنی بڕی پێویست لە خوێن بەسەر ئەندامە گرنگەکاندا. ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی کۆمەڵێک کێشە، وەکوو نەتوانینی سییەکان لە وەرگرتنی ئۆکسجینی پێویست، کاتێک گورچیلەکان خوێنی پێویست وەرناگرن، کێشەیان بۆ درووستدەبێت لە لابردنی پاشماوەکان لە جەستەدا. هەروەک جگەر ئەگەر خوێنی پێویست وەرنەگرێت، ڕەنگە لەکاربکەوێت.
=KTML_Bold=ئارەقکردنەوە=KTML_End=
ئارەقەکردنەوەیەکی زۆر نیشانەیەکی نامۆیە، بەڵام بۆ تووشبوانی نەخۆشیی دڵ زۆر باوە. ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە زۆرجار ئارەق دەکەنەوە لە ئەنجامی ئەوەی جەستەیان ناچارە زیاتر کاربکات بۆ بەڕێکردنی خوێن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 661 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!