$بوومەلەرزەی ناوچە کوردییەکان و تسۆنامییەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا$
#ئیدریس مستەفا#
#08-02-2023#
بومەلەرزە لەنێوان لەرزەی سرووشت و هەڵپەی مرۆڤدا ئەو گومانەمان لە لا درووست دەکات کە بۆچی بەو هەموو زانستەی کە ئێستا لەبەر دەستی مرۆڤدایە، واتە دەوڵەت و حکومەتەکاندایە، بومەلەرزە ئاوها لە شیرینی خەودا لە مرۆڤ دەدات؛ بەڵام کام مرۆڤ؟
لە سێ و چوار ساڵی ڕابردوو تاکوو ئەم دوو سێ ڕۆژەی ڕابردوو هەندێ بومەلەرزە لە ناوچەکەدا ڕوو دەدەن ناکرێ هەر وەک ڕووداوێکی سرووشتی تەماشا بکرێن لەگەڵ ئەوەی ئەو ناوچانە لەسەر هێڵی بومەلەزەی جیهانین. بومەلەرزەکانی ئێران لەم دوو سێ سالەی دواییدا لە ناوچە کوردییەکان یاخود کەمینەکانی تری ئێران یاخود دوور لەو شارانەی دەسەڵاتدارە گەورەکانی لێ دەژین، ڕوو دەدات؟ ئایا بومەلەرزەکان بۆ لە دڵی ناوچە کوردییەکانی باکوور دەدات بەڵام لە ئەنقەرە و ئێستانبوڵ نادات؟
من لێرەدا بە هیچ شێوەیەک مەبەستم ئەوە نییە خۆزگە لەوێش بدات و بگرە بۆ چرکەیەکیش باوەڕم بەوە نییە کە جیاوازیەک لەنێوان خێزانێکی تورکی بەیانی زوو لە خەودا لەگەڵ خێزانێکی کوردی بەیانی زوو لە خەودا بکەم، بەڵام بە دیقەتدان لە هەندێ شت ناتوانی هەروا بە ئاسانی باوەڕ بهێنێت و ئەمە تەنیا بە کاری سرووشت دابنێیت. چۆن؟
کاتێک قوتابی بووم لە زانکۆی تۆرۆنتۆ بەحسێکی خوێندکارێکی ماستەرم هاتە بەرچاو باس لەوە دەکات کە چۆن پڕۆژەی گاپ (Güneydoğu Anadolu Projesi) GAP لە تورکیا هەر بە تەنیا پڕۆژەیەکی ئابووری ڕووت نییە.بەڵکوو پڕۆژەیەکی ئابووری سیاسیە کە ڕاستەوخۆ دەیەوێ لە کورد و ناوچەکەی بدات لە باکوور. (ئەم باسە لێرەدا زۆر هەڵدەگرێ و ناچمە سەری) بەڵام دەمەوێ پێداگیری بکەم لەسەر ئەوەی بومەلەرزە هەیە و ڕووداوێکی سرووشتییە بەڵام مرۆڤ، دەوڵەتەکان، دەستیان هەیە لە ڕێژەی تەکانە توندەکانیدا. درووستکردنی چەندان بەنداوی گەورە لە باکووری کوردستان و شێواز و مەبەستی بەکارهێنانەکەی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە هوروژمی بومەلەرزە توندتر دەکەنەوە بەتایبەت تورکیا لەسەر هێڵی گەرمی بومەلەرزەی جیهانییە. ئەو پڕۆژە ئابوورییە سیاسیانە لەگەڵ پڕۆژەی سیاسی سەربازی کە وڵاتانی وەک ئەمریکا و ئێران و تورکیا بگرە یابانیش، بە نموونە، دەستیان داوەتێ چەندان کارەساتی گەورەی لێکەوتۆتەوە.
بۆ نموونە وەک پڕۆژەی سیاسی سەربازی، گومانێکی زۆر هەیە کە تسونامیەکانی ساڵانی 2004 و 2011 و 2014 کە هەموویان لە زەریای هندی و نزیک بەو ڕوویاندا ئەو پرسیارە درووست دەکەن بۆچی جارێک لە جاران تسونامیەکی ئاوها لە قەراغ زەریاکانی ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا نادەن لە کاتێکدا ئەم سێ کیشوەرە گەورەیە بە دوو سێ زەریای گەورە دەورە دراون! باشە خۆ یابان و کۆریاکان و ڕووسیا و چین بگرە بەشێکی هندستانیش لەسەر یەک حەوزی زەریایین بۆ هەر بە تەنیا زۆرتر لە وڵاتانی زەریای هندی یاخود وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەدات وەک مالیزیا و سریلانکا و ئەندۆنیسیا و سریلانکا و ...هتد. ڕاپۆرتە ئەمریکاییەکان خۆیان باس لەوە دەکەن کە چەندان جار کەشتییە سەربازیە گەورەکانی ئەمریکا خاشاک و پاشەڕۆی سەربازی چەندان تەنەیان فڕیداوەتە ناو زەریاوە. بێگومان زەریای هندی بێ خاوەنترین و بێ دەرگاترین زەریایە هەر شتێکی سەربازی ئەمریکی و غەربی تێدا ڕوو بدات کەوانە تاقیکردنەوە ئەتۆمیەکانی خۆیان.
لە ئێران، ئەو خەڵکەی گوێ بیستی تەقینەوەی گەورە بوون لەگەڵ ڕوودانی بوومەلەرزەی دوو سێ ساڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو گومانە بەهێزە درووست دەکەن کە بومەلەرزەکان هەر بە تەنیا کاری سرووشت نین.
یاخود، گەر کاری سرووشتیش بن ئەوا دەستێوەردانی مرۆڤ لەو سرووشتەدا تەکانەکانی ئە وبومەلەرزە بە چەندان قات زیاتر دەکەن وەک لەم بومەلەرزەیەی تورکیادا. سووریاش لەگەڵیدا، پڕۆژەی گاپ دەستێکی باڵای تێدا هەیە. پڕۆژەی گاپ وەک هەر پڕۆژەیەکی تری ئابووری سیاسی ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر چینەکانی زەوی دادەنێت بەت�
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 338 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!