ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێم و #بەغدا# پێویستیان بەوەیە کە هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە نەک بەم شێوەیەی ئێستا #02-04-2023# هەناردەی نەوت ڕابگیرێت و دەشڵێت، ئەگەر سۆمۆ نەوتی هەرێم هەناردە بکات دەتوانرێت مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشبکرێت و حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش دەستپێبکاتەوە.
دکتۆر #نەرمین مەعروف# ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ناتوانێت بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابینبکات بۆیە دەبێت هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە بەغداش پێویستی بەوە هەیە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.
سۆمۆ نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشێت بە نرخی جیهانی دەیفرۆشێت لە کاتێکدا ئەگەر هەرێمی کوردستان خۆی نەوتەکەی بفرۆشێت بە 15 دۆلار کەمتر لە نرخی جیهانی دەیفرۆشێت.
ئەو پەڕڵەمانتارە پێیوایە، هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕێی سۆمۆوە هۆکارێکە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت و لە کاتی خۆیدا دابەشبکرێت و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێم دەتوانێت پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە کە ماوەی چەند ساڵێکە ڕاگیراوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 493 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!