حەنجەرە لە پەنجەرەوە دەرنەچێ چاکە.
پەنجەرە دەروازەیەکە لە ماڵدا بۆ ئاڵوگۆڕی هەوا و ڕووناکی بەکاردێت، گەر کەسێک بیەوێت هاتوچۆبکات، دەبێت لە دەرگاوە بێت و بچێت، جووڵە و هاتوچۆ لە پەنجەرەوە کاری کەسی مەرد نییە، پەندەکە مەبەستی لە گفتوگۆ و قسەکردنه، مرۆڤ کاتێک قسەدەکات، دەبێت ڕاستەوخۆ بەرانبەرەکەی بدوێنێت نەک پاشەملە باسی بکات، واتە: لە دەرگاوە بچێت نەک لە پەنجەرەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 648 car hatiye dîtin