ناونیشانی بابەت: پرۆستات و نەخۆشییەکانی
ئامادەکردن: د. #عەلی ئیسماعیل#
پرۆستات ڕژێنێکە سەر بە ئەندامی زاوزێی پیاوانە، دەکەوێتە خوارەوەی ملی میزڵدان، یارمەتیی سپێرم دەدات بە دەردانی شلەیەک و وەهەروەها بە گرژبوون یارمەتیی هاتنە دەرەوەی سپێرم دەدات. کێشی پرۆستات لە پیاوی کامل نزیکەی 25 گڕامە کە لەگەڵ زیادبوونی تەمەن قەبارەکەی کەمێک گەورەتر دەبێت.
بەشێوەیەکی گشتی نیشانەی نەخۆشییەکانی پرۆستات لەیەک دەچن وەک زورانەوەی میز و باریک بوون و بێهێزی دەرچوونی میز و شەوانە هەلستانەوەی زۆر بۆ میزکردن و زوو زوە میزکردن و پاشە میز و هەستکردن بەتەواوی بەتالنەبوونی میزلدان ڕاستەوخۆ دوای میزکردن و گیرانی تەواوی میز ، هەندێک نیشانەش هەن کە تایبەتمەندن بە جۆرێکی تایبەت لە نەخۆشییەکانی پرۆستات، جیاکردنەوەی جۆرەکانی نەخۆشییەکانی پرۆستات لەیەکتر پێویستی بە پشکنینی تایبەتی تاقیگەیی و سۆنەر و تیشک هەیە.
=KTML_Bold=نەخۆشییەکانی پرۆستات بریتین لە:=KTML_End=
1- هەوکردنی پرۆستات.
ئەویش جۆرەکانی ئەمانەن:
أ- هەوکردنی کتوپری بەکتریایی پرۆستات.
ب- هەوکردنی درێژخایەنی بەکتریایی پرۆستات.
ج- هەوکردنی درێژخایەنی نا بەکتریایی پرۆستات.
د- هەوکردنی پرۆستات بێ هەبوونی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی.
2- گەوربوونی پرۆستات (هەلئاوسانی پرۆستات)
لە درێژایی ژیانی نێرنە پرۆستات بە دوو قۆناغی گەورەبوون دەروات کە یەکێکیان تاوەکووسەرەتاکانی بالغبوونە ئەوی تریش لەدوای تەمەنی 25 ساڵی دەستپێدەکات تا کۆتایی تەمەنی پیاو لەوانەیە بەردەوام ببیت، بەڵام بەشێک لە پیاوان ڕێژەی گەورەبوونەکە زیاترە و بۆیە تووشی کێشەی تەندرووستی دەبن چونکە گەورەبوونی پرۆستات بە ڕێژەی زۆر پێش لە هاتنە دەرەوەی میز دەگرێت بە ئاسانی . کە ئەمانە بەشێکیان پێویستیان بەچارەسەر دەبیت چ بەدەرمان هەندێکجاریش بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێن.
3-شێرپەنجەی پرۆستات:
ئەم نەخۆشییە زیاتر لە پیاوی بە تەمەن ڕوودەدات ، لە کۆی 10 پیاو کە دەستنیشان کرابن بە شێرپەنجەی پرۆستات 6 پیاو سەروی تەمەنی 65 ساڵین.ئەم نەخۆشییە زۆر کەم ڕوودەدات لەخوار تەمەنی 40 ساڵی، ناتوانرێت تەنیا بە نیشانەکانی کە نەخۆشەکە هەیە لە نەخۆشییەکانی تری پرۆستات جیابکرێتەوە پێویستی بە پشکنینی تایبەتی تاقیگەیی و تیشک وە پێویستی بە وەرگرتنی چەند پارچەیەک لە پرۆستات هەیە وپاشان دەبێت ئەو پارچانە ڕاستەوخۆ بنێردرێت بۆ بەشی تاقیگەی نەخۆشیزانی بۆ زانینی جۆری شێرپەنجەکە و ئاستی پەرەسەندنی شێرپەنجەکە چونکە ئەو زانیاریانە زۆر پێویستە بۆ دانانی جۆری چارەسەرییەکە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 209 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!