#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان دامەزراوە دەستوورییەکانی ئێراق و بەردەوامی هەوڵەکان کرا بۆ پارێزگاریکردن لە مافەکانی هەموو گەلانی ئێراق و ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
بافڵ تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵی ئەرێنیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد لەبەرانبەر پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی #هەڵەبجە# و هیوای خواست کۆدەنگییەکی نیشتمانی سەبارەت بەم پرسە گرنگە بێتە ئاراوە و پشتگیری لێبکرێت.
لەبارەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاسای بودجە و پەسەندکردنی، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، پەسەندکردنی بودجە و گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد لە یاساکەدا، هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئابووری لە وڵات و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەپێناو بوونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 646 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!