ئێوارەی ئەمڕۆ #07-04-2023# لە ڕێگای درۆنی تورکییەوە، دوو موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# کرا، موشەکێکیان نزیک کارگۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی کردە ئامانج و موشەکێکی تر لەنێوان گوندی کێلەسپی و تەرمیناڵی نوێی سلێمانی لە نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیاریەکان، هەردوو موشەکەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا موشەکەکەی نزیک کارگۆ زیانی ماددی هەبووە.
بەپێی زانیاریەکان بڕیار بووە ئێوارەی ئەمڕۆ 07-04-2023 #مەزڵوم کۆبانی# فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە سلێمانییەوە بەرەو دیمەشق بەڕێ بکەوێت.
هەرچەندە موشەکێک لە نزیک شوێنی مانەوەی مەزڵوم کۆبانی کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام ناوبراو ڕزگاری بووە.
هێرشەکەی ئەم ئێوارەی تورکیا دوای چوار ڕۆژ لە داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا دێت.
بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی و بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە هەوڵی شاردنەوەی هێرشەکەدان و هۆکاری ئاگرەکە بۆ سووتانی پووش و پەڵاش دەگێڕنەوە لە کاتێکدا گژوگیای دوروبەری فڕۆکەخانەکە لەم وەرزەدا سەوزە و گڕ ناگرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 680 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!