ناونیشانی بابەت: شارەزایی و فێربوون؛ لە سەدەی بیست و یەک
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#
“زانکۆ لەنێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردنی زانیندا”
=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
فەیلەسوف و زانای ماتماتیک “بێرتراند ڕەسل” دەربارەی فێربوون دەڵێت؛ لە ئێستادا ئێمە ڕووبەڕووی ڕاستییەکی تاڵ بووینەتەوە کە فێربوون گەورەترین ئاستەنگە لە بەردەم زیرەکی و ئازادی بیروڕادا. بە کوورتی گوزارشتێکە هەموو کێشەکانی فێربوونی لە خۆ گرتووە، بە پێچەوانەی ئەوەی پێشبینی دەکرا گشت شۆڕش، بازدان و گۆڕانکارییە بنەڕەتێکان کە هاوتان لەتەک هەموو دەستکەوتەکانی مرۆڤایەتیدا، بە داخەوە ئێستا ئاریشەکان زیاتربوون، بە شێوەیەک چەند نەوەیەکی خوێندەوار هەن لە لایەک ڕووبەڕووی فراوانی دەلاقەی خوێندن و واقیع دەبنەوە، هاوکات سوودو کەڵکی فێربوون و خواستی بازاڕیش ئاریشەکی ترە.
=KTML_Bold=“کێشەکانی پەروەردە”=KTML_End=
ئاریشەکانی پەروەردە لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراو یاخود وڵاتێک کوورتناکرێنەوە، بەڵکوو کۆمەڵێک دیارەدە و داب و نەریتە، نەوە لە دوای نەوە گرفتارە پێیانەوە و بێ ئەوەی کێشەکان لەتەک پێشڤەچوونی زانین و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا تێکەڵ بە هۆکارەکانی پەروەردە بکرێن، ئاشکرایە نها بڕێک لە وڵاتان هەنگاوی دیاریان هەڵهێناوە لەپێناو پێشڤەچوونی پەروەردەدا کە لە ئێستادا پێویستی سەردەمەکەیە. دیارترین ئاریشەکان بریتین لە؛
1- پەیڕەو پرۆگرام؛ یەکێکە لە ئاریشەکانی پەروەردە، بێ ڕەچاوکردنی گرنگی و بایەخی خوێندکار دادەڕێژرێت، بۆ نموونە پێشکەوتن و گەشەکردنی تەکنەلۆجیا، کەڵک و جێبەجێکردنی لە ژیانی زانستی ڕۆژانەدا و کوورتکردنەوەی پەیڕە و پرۆگرام لە بواری تیۆریدا بێ ئەوەی ئەو زانیاریانانە بخرێنە بواری جێبە جێکردنەوە و …هتد.
2- لە قوتابخانە حکومی و تایبەتێکاندا شێوازی خوێندن لە یەک و دوو شێواز تێ پەڕناکات، ئەوانیش گوێگرتن و خوێندنەوەی وانەکانە، بێ ئەوەی ڕەچاوی شێوازە جیاوازەکان بکرێت کە هەر خوێنکارێک بە جیا پەسەندی دەکات و هاوکاریشە لە خێرایی و لێهاتووی پڕۆسەی خوێندن لە کن خوێندکار.
3- بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا؛ تەکنەلۆجیا لەم ڕۆژگارەدا دونیای کردووە بە گوندێکی بچکۆلانە. لەگەڵ ئەوەشدا؛ پەروەردە گرفتارە بە دەست کەمایەسی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاوە، چوون ئەمێستاکەش بەشێوازی هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا و دوور لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا پەروەردە پیادە دەکرێت، بە تایبەت لە وڵاتە تازە دواکەوتۆکاندا، لە لایەکیتریشەوە بە تایبەت لەو شوێنانەی تەکنەلۆجیا و فێربوونی بەکاردەهێن، بەشێوەیەک لەتەکنەلۆجیا دەڕوانن کە مەبەستە نەک هۆکار، کار بەشێوەک ڕایدەکرێت قوتابی لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیدا تەکنەلۆجیا بەکارناهێنێت.
4- کاتێک خوێندکار خوێندن تەواو دەکات و ڕوو لە بازاڕی کار دەکات، زۆرجار تووشی شڵەژان دەبێت کاتێک ئەو دەلاقە گەورەیە لەنێوان ئەوی فێری بووە و داخوازێکانی بازاڕدا دەبینێت، هەندێجار ئەو زانستانەی دەخوێنرێت بە هیچ شێوەیەک بە لای پێداویستێکانی بازاڕدا ناڕوات، بێجگە لەوەی شێوازی فێربوون پشت گۆێگرتن دەبەستێت.
=KTML_Bold=“لێهاتووی فێربوون”=KTML_End=
لێهاتووی و شارەزای لە سەدەی بیست و یەکدا کۆمەڵێک تواناو لێهاتووین لەپێناو سەرکەوتن لە چاخی زانیارێکاندا خوێندکار پێویستی پێیانە، پسپۆڕان دبێژن؛ خوێندکار پسپۆڕی و لایەنی ئەکادیمی هەرچییەک بێت پێویستە لەم بوارانەدا شارەزا بێت بە شێوەیەکی گشتی بۆ سێ کۆمەڵ دابەش دەکرێت:-
1- کارزانی فێربوون؛ گشت ئەو شارەزایانەیە کە یارمەتیی خوێندکار دەدات بۆ فێربوون و بیرکردنەوە، ئەو کارەش کۆمەڵێک لێهاتووی دەگرێتەوە وەک؛
أ. بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە؛ یارمەتیی قووتابی دەدات لە چارەسەری ئەو کێشە و بابەتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، سەرباری یارمەتیدانی خوێندکار لە بەدەستهێنانی ئەو بابەتە جیاوازانەی کە پێویستن بۆ ڕەخنەگرتنی بابەتیانە وەک ئەدەب، هونەر و مێژوو، هەروەسا یارمەتیدەرن لە شارەزای گفتووگۆ دەوڵەمەندکردنی گوتوبێژ لە میانەی خستنەڕووی بۆچونە جیاوازەکاندا.
ب. لێهاتووی لە بواری ئالیکاری؛ بریتییە لە ڕاهێنانی خوێندکار لەسەر شارەزایی بەشداری و هاوکاری لەتەک هەڤاڵەکانیاندا، ئەو کارەش لە میانەی پێکهێنانی کۆمەڵە و دەستەی جیاواز دەبێت لە بواری فێربووندا، بەر ئەنجامی کارەکەش پێگەیاندنی نەوەیەکە لە خوێندکار کە توانای یارمەتیی و ئالیکاری لە بری ڕکابەری لا درووست دەبێت، ئەوکات بۆ خوێندکاران لە چوارچێوەی کۆمەڵێکدا کار ئاسانتر دەبێت.
ت. شارەزایی لە بواری پەیوەندی کردندا؛ بریتییە لە هەوڵ و کۆششی کەسەکان بە ئامانجی پەیوەندیکردن لەتەک کەسانیتردا، بە شێوەی گتووبێژ، گوێگرتن و نووسین کە لێهاتوویەکە زۆربەی خەلقواللە ئەو شارەزایەییان تیادا نابینرێت.
پ. شارەزایی لە بواری لێکۆڵینەوەدا؛ کارزانییەکە هانی خوێندکار دەدات بگەڕێت بە شوێن زانین و فێربووندا، بە شێوەیەک خوێندکار ڕابهێنرێت بێ ئەوەی چاوی لە دەست کەسانیتر بێت خۆیی بە شوێن سەرچاوەکانی زانیندا بگەڕێت.
2- لێهاتوویی لە بواری زانین؛ بە شێوەیەکی گشتی نەهێشتنی نەخوێندەوارییە لە گشت بوارێکدا کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە بواری کارو ژیان، ئەو لێهاتووانەش بریتین لە؛
أ. هۆشیاری لە بواری زانیاری؛ مەبەست لە نەهێشتنی نەخوێندەواری لە بواری زانیارییدا، واتە ڕاهێنان و فێرکردنی خوێندکار لە چۆنێتی دۆزینەوەو بە دەستهێنانی زانیاری لە هەر جێگایەکدا پێویستی بوو، توانای دیارکردنی شوین و هەڵسەنگاندنی هەبێت تا دواتر بتوانێت بە کارامەیی کەڵکیان لێ وەربگرێت.
ب. ڕۆشنبیری لە بواری ڕاگەیاندا؛ واتە توانای خوێندکار بە گەیشتن بە هۆکارو ناوەندەکانی ڕاگەیاندن، سەرباری درووستکردنی ناوەندی ڕاگەیاندنی جیاواز کە لە میانەیانەوە دەتوانێت پەیام و بڵاوکراوەکانی تیادا بڵاوبکاتەوە وەک پەڕتووک، ڕادوێ ، دەنگ و ڕەنگ و گۆڤار.
ت. شارەزایی لە بواری تەکنەلۆجیادا؛ مەبەست لە نەهێشتی نەزانینی بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتنە لەتەکنەلۆجیا.
پ. شارەزایی لە ژیاندا؛ لێهاتووییەکە یارمەتیدەری خوێندکارە لە گشت بوارەکانی ژیاندا بە تایبەت ئەو بوارەی پەیوەندی بە بازاڕی کارەوە هەبێت، وەک دەستپێشخەری، شارەزایی لە بواری کۆمەڵایەتی و بەرهەمداری سەرباری لێهاتووی لە بواری ڕابەرێتی، پلاندانان، ڕێکخستن و بەڕێوەبردندا.
=KTML_Bold=بنەماکانی خوێندنی زانکۆ”=KTML_End=
خوێندنی زانکۆ ئامانجگەلێک لە بەرچاو دەگرێت وەک فێربوونی زانستی ئازاد و شکۆی مرۆڤایەتی، واتە گۆڕینی بیرکردنەوەی خەڵک، هاوکات لە ڕێگای زانکۆوە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ دەستبەکاربوون لە کەرتی تایبەت و گشتیدا، هاوکات کارکردن لە پیشە جیاوازەکاندا سەرباری خۆئامادەکردن بۆ خوێندنی باڵا. واتە ئامانجی زانکۆ گەورەترە لەوەی تەنیا لە بواری ئابووری و پارە پەیدا کردندا کوورت بکرێتەوە، چونکی لە کۆتایدا زانکۆ ویژدانی کۆمەڵگەیە، پێناسێکە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و پێناسی کۆمەڵگە، هاوکات بەرپرسە لە گونجاندی کۆمەڵگە لەتەک گشت پێشهات و نوێگەریەک کە دوا ڕۆژ گەرەکێتی، ئامانجی زانکۆ لە کۆمەڵگەیەک بۆ یەکێکیتر بە گوێرەی پێکهاتەی کۆمەڵگەکە دەگۆڕێت و ئامانجەکانی دیاریدەکات وەک ئامانجی هزری، زانستی و کۆمەڵایەتی و …هتد.
=KTML_Bold=زانکۆ لەنێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردنی زانین”=KTML_End=
لە سەدەی بیست و یەک؛ توێژینەوەی زانکۆکان بنەمای زانینن، یەکێک لە خەسڵەتی زانکۆکان زۆر و زەوەندی بەرهەمی توێژینەوەکانییانە، ئەمجۆرە زانکۆیانە تەنیا گرنگی بە توێژینەوە نادەن، بەڵکوو بۆ پێگەیاندنی توێژەر لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا کار بۆ داهاتوو دەکەن، لە وڵاتانی دواکەوتدا ئەمجۆرە زانکۆیانە ڕووبەڕووی چەندین جۆر ئاریشە و ئالەنگاری دەبنەوە، بۆ دەربازبوون لەو دیاردانە پێویستیان بە گەیشتنە بە زمانی توێژینەوەی زانستی، گفتووگۆی زانین و بەشداریکردن لە بەرهەمهێنانیدا ئەگەر بە شێوەیەکی لاوەکیش بێت. تا سەرەتایی سەدەی نۆزدەهەم لە کیشوەری ئەورووپادا مەشخەڵی سەرەکی زانکۆکان؛ بریتی بوو لە تاوتوێکردنی زانینە جۆراوجۆرەکان و شیکارییان، بەڵام توێژینەوەی زانستی و بەرهەمهێنانی زانین پاش بوونیادنانی “زانکۆی بەرلین” لە ساڵی 1818 بە دواوە دەرکەوت. بوونیادنەری زنکۆکە” فیلهلم فون مهبولت” باوەڕی وابوو زانکۆ بە هەموو زانستەکانەوە دەبێت شوێنی بە یەکگەیشتنی بیرۆکە جیاوازەکان بێت، بەمشێوەیە خوێندکار و مامۆستا بەیەکدەگەن و لە ڕێگای پرسیارو گتوبیّژەوە زانین بەرهەم دەهێنن و کۆمەڵگە پێشدەکەوێت. دواتر بیرۆکەکەی “فیلهلم” سەریگرت و بوو بە بیروباوەڕی هەموو زانکۆکان. ئەستیّرەی پەروەردەو فێربوونی ئەڵمانیاش درەوشایەوە.
ئەوڕۆ پاش دوو سەد ساڵ؛ زانکۆکان، بە تایبەت ئەوانەی توێژینەوە بووە بە مەشخەڵی کار و چالاکییان لە سەدەی بیست و یەکدا کۆڵەکەیەکی زانینن لە گشت بوارو زانستێکدا هەروەسا فێربوون، وانە گوتنەوە توێژینەوە، ئامادەکردنی توێژەر لە داهاتوودا، پاش چوونە پاڵی وانە گوتنەوە توێژینەوە دەتوانین ئەو زانکۆیانە بەو جامیعانە ناوببرێن کە گرنگی بە توێژینەوە دەدەن. ئەوڕۆ ئەو زانکۆیانە پێشەنگن و لە ڕیزبەندی پێشەوەی زانکۆکانن. ئەم دەلاقە گەورەیە لەنێوان زانکۆکاندا شارەزایان لە خوێندنی باڵا بە بەرهەمهێنان و بەکاربردنی زانین ناوزەدی دەکەن. واتە زانکۆکان لە وڵاتانی پێشکەوتوو بەرهەمهێنی زانین، جامیعەکانیش لە وڵاتانی دوا کەوتوودا بەکاربەری زانینن. لەم ڕوانگەیەوە وڵاتانی وەک چین، تایوان، چیلی و باشووری ئەفریکا کار دەکەن بۆ ئەوەی ئاستی زانکۆکانیان بگەیەنن بە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو.
=KTML_Bold=“زانکۆکانی کوردستان و توێژینەوەی زانستی”=KTML_End=
شاراوە نییە زۆرن ئەو ئاریشە و ئالەنگارییانەی زانکۆکانی کوردستانیان دوور و تەریک کردووە لە بەرهەمهێنانی زانینەوە بۆ بەکاربردنی، ئەگەر تەواشای ئەو جامیعانە بکەین؛ کە گرنگی بە توێژینەوە دەدەن و شۆرەتیان بەو شێوەیە ڕۆیشتووە، لەژێرخان، پارەدارکردن و سەربەستی لە بڕیارداندا زانکۆکانی کوردستان هەژار و کەمدەستن. ئەگەرچی چۆنێتی توێژینەوەکان لەم ساڵانەی دوایدا لە هەڵکشان بەرزبوونەوەدا بوون، بەڵان توێژینەوەکانی زانکۆکانی کوردستان شوێن پێگەیەکیان لە ناوەند جیهانێکاندا نییە. “Web of Science” لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ئامارێکی لە مەڕ بڵاو کردنەوەی ئەو توێژینەوانە بڵاو کردۆتەوە کە وڵاتان بڵاویان کردۆتەوە، ئێراق لەنێوان ساڵانی 2008 – 2014″ئەگەر هەرێمیش لە ناو وڵاتدا حساوی بۆ بکرێت” تەنیا شەست و چوار توێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە، لە کاتێکد ا “ئێران” بە هەزار و شەشسەدو دوو توێژینەوە، وڵاتی سعودیە بە هەزار نۆسەد و شەست و یەک و میسریس تەنیا بە پێنجسە دو بیست و دوو توێژینەوە بەشدارن. لێرەدا وڵاتی ئێراق وڵاتانی یەمەن، سۆمال و سووریای بە جێهشتووەو لە دوای کوێت و بە حرێنەوەیە.
“ئاریشەکانی بەردەم ئەو زانکۆیانەی گەرەکیانە ببن بەو زانکۆیانەی گرنگی بە توێّژینەوە دەدەن”
دەتوانین ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو زانکۆیانە لە چەند خاڵێکدا کۆیان بکەینەوە کە لە گشت وڵاتانی دواکەوتوودا وەک دیاردە دەبینرێ؛
1- پشتگیری نەکردنی دارایی حکوومەت و نەبوونی بودجەی تایبەت بۆ توێژینەوەی زانستی، لەبەرانبەردا حکومەت بیر لە بەشبەشکردنی خوێندن دەکاتەوە لەتەک کەرتی تایبەتدا دەرئەنجام کەڵکی خوێندن لە بری کۆمەڵگە بۆ تاکەکەس دەبێت.
2- نەبوونی ڕۆشنبیری لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگەدا، لە ناوەندی توێژینەوەدا بە تایبەت، ئەوکات توێینەوەی زانستی وەڵامی پرسە گرنگەکان بداتەوە دەبێت بە ئامرازێک بۆ ئامانجی جیاواز لە زانکۆکاندا.
3- نەبوونی هاوبەشی یان هاوپشکی لەنێوان زانکۆ و بازاڕدا کە هۆکارێکی پاراوکردنی توێیژنەوەی زانستییە.
4- نەبوونی ئازادی سەربەخۆیی، بوونی زانکۆ بە ئامرازێکی حیزبی و بانگەشەکردنی بیروباڕە و ئایدۆلۆجیایەکی دیاریکراو، کاریگەریی زانکۆ بە گەندەڵی و بیرۆکۆاتی کارگێڕی.
5- نەبوونی خۆتەرخانکردنی تەواو بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی، گرنگیدان بە لایەنی وانەگوتنەوە و کارگێڕی، دابینەکردنی ژیانی شایستە بۆ مامۆستا و ناچارکردنی کە بیر لە کار دووەم و سێیەم بکاتەوە.
=KTML_Bold=“ئەنجام”=KTML_End=
گواستنەوەی زانکۆی نەریتی بۆ زانکۆیەک توێژینەوە کاری لە پێشینەی بێت کارێکی سادە و سانا نییە، پێویستی بە گەلێک سەرچاوە و بارودۆخە، وەک پڕۆفیسۆر “فلیب إلتباش” دەڵێت؛ داواکراو نییە لە زانکۆ گەشە سەندۆکان هاوشێوەی زانکۆ پێشکەوتۆکانی وەک ئۆکسقۆر، هارفاردبن، گشت سەرچاوەو بارودۆخێکیان بۆ دابین بکرێت، چوون هەریەکێکان بارودۆخێکی تایبەتی هەیە، بەڵکوو پێویستە زانکۆ گەشەسەندۆکاندا ئیرادەیە ئەوەیان هەبێت ببن بە زانکۆیەک لێکۆڵینەوە لە پێشینەی کارەکانی بێت. توانای ئەوەی تیادا بێت پێشنیارو بیرۆکەی زانکۆ پێشکەوتۆکان لە بەرچاو بگرێت. پێویستە زانکۆ گەشە سەندۆکان قوناغی بەکاربردن تێ پەڕێنن و نوێترین زانیاری و زانین بخەنە بەرچاو و دەستی خوێندکارایان. [1]