بەکارهێنانی شیلە یان مۆم یەکێکە لەو ڕێگایانەی خانمان بۆ لابردنی موی جەستەیان بەکاریدەھێنن، بەڵام زۆرکات بە شێوەیەکی هەڵە بەکاریدەهێنن، کە لەبری ئەوەی سوودی لێببینن، زیان بە پێستیان دەگەیەنن.
=KTML_Bold=پێویستە لەم چەند هەڵەیە دوربکەویتەوە کە ماڵپەڕی femina بڵاویکردووەتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1- ئامادەنەکردنی پێست پێشتر=KTML_End=
پێش ئەوەی شیلە یان مۆم بەکاربهێنیت، پێویستە پێستت ئامادە بکەیت، بەوەی بیشۆیت، بۆ ئەوەی هیچ پیسی و عارەقێکی پێوە نەمێنێت، پاشان بە خاولیەک وشکی بکەیتەوە، جێڵی تایبەت بە پێش لابردنی مو بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی پێستت شێداربێتەوە و وشک نەبێت، بەم شێوەیە ئاسانتر موی جەستەت لێدەبێتەوە.
=KTML_Bold=2- زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی=KTML_End=
پێویستە بڕێکی کەمی لێبەکاربهێنیت و بەش بەشی بچوک موی جەستەت لێبکەیتەوە و چینێکی تەنکی لێبدەیت، نەک بە یەکجار بڕێکی زۆر بدەیت لە بەشێکی زۆر.
=KTML_Bold=3- بەکارهێنانی مۆم لە پلەیەکی گەرمی زۆر بەرز یان نزمدا=KTML_End=
ئەگەر زۆر سارد بێت، کاریگەریی نابێت لەسەر لێکردنەوەی موی جەستەت، وە ئەگەر پلەی گەرمییەکەی زۆر بەرز بێت پێستت دەخەیتە مەترسییەوە و تووشی سووتانی دەکەیت، لەم کاتەدا پێویستە 5-7 خولەک چاوەڕێ بکەیت تا سارد دەبێتەوە.
=KTML_Bold=4- بەکارهێنانی لەسەر برین=KTML_End=
ئەگەر برینەکە بە تەواوی وشک نەبێت و کراوە بێت، بەکارهێنانی مۆم و شیلە زیانی هەیە، بەتایبەتی ئەگەر مۆمەکە گەرم بێت، پێویستە لەو شوێنانە بەدوریبگریت کە برینن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 498 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!