هەندێک کات بە تەنیا پێڵاوی بەرز پێویست نییە بۆ ئەوەی باڵات بەرز دەربکەوێت، لەگەڵیدا شێوازی جلپۆشینیشت ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لەوەی باڵات بەرزتر یان کوورتتر دەربکەوێت.
لەبەر ئەوەی تەنوورە زیاتر ستایڵێکی هاوینە، ئەگەر دەتەوێت باڵات بەرزتر و کێشت کەمتر دەربکەوێت، ئەم ستایلانە هەڵبژێرە کاتێک تەنوورە دەکڕیت.
=KTML_Bold=1- تەنوورەی کەمەر بەرز=KTML_End=
بۆ ئەمساڵ تەنوورەی کەمەر کوورت باویەتی، بەڵام ئەگەر تۆ باڵات بچوکە دەتەوێت باڵات بەرزتر دەربکەوێت، ئەوا تەنوورەی کەمەر بەرز هەڵبژێرە.
=KTML_Bold=2- ئەو تەنوورانەی فەتحەی تێدایە=KTML_End=
ئەم ستایلی تەنوورانە باڵات بەرز دەردەخات، گرنگ نییە فەتحەی تەنوورەکە لەسەر لا یان پێشەوە بێت، هەروەها ئەم ستایلە بۆ بەهار و هاوینی ئەمساڵ ترێندە.
=KTML_Bold=3- تەنوورەی ڕەش=KTML_End=
بێگومان لەگەڵ ستایل، ڕەنگیش ڕۆڵی هەیە لەوەی لاوازتر و باڵابەرزتر دەربکەویت، هەر بۆیە بایەخدان بە ڕەنگی ڕەش بیرۆکەیەکی باش دەبێت.
=KTML_Bold=4- تەنوورەی کوورت=KTML_End=
تەنوورەی کوورت باڵات بەرزتر دەردەخات، باشترە ڕەنگی کاڵ هەڵبژێریت ئەگەر ئەم ستایلەت پۆشی. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 509 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!