بیرکردنەوە لە ڕابردوو و ترس لە داهاتوو شتێکە کە هەمووان بەردەوام لە مێشکیاندا هەیە و لەبارەیەوە نیگەران دەبن، ئەمەش ڕێگە دەگرێت لە سەرکەوتنەکانی ئێستا.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی thoughtcatalog چەند ڕێگەیەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی ترست لە داهاتوو نەمێنێت.=KTML_End=
1. هەمیشە لەبیرتبێت، خراپترین بیرکردنەوەکان و ترسەکانت کە لە ڕابردوو هەتبوو بۆ ئێستا، زۆرینەی نەهاتونەتەدی و بەبێ هۆکار خۆت نیگەران کردووە.
2. بیر لە ئەمڕۆ و ئەم کاتژمێرە بکەرەوە، چونکە هەموو ئەوەی کە لە تواناتدا هەیە کۆنتڕۆڵی بکەیت ئەمڕۆیە.
3. هەمیشە لایەنە ئەرێنییەکانی بابەتەکان ببینە، لەبری ئەوەی نیگەرانبیت بۆ ئەوەی ڕووداوێکی خراپ ڕووبدات، بیربکەرەوە لەوەی ڕووداوێکی ئەرێنی ڕووبدات و ژیانت خۆشتر بکات.
4. متمانەت بە تواناکانی خۆت هەبێت، بڕوات بەوە هەبێت ئەگەر ناخۆشییەک بێتە سەر ڕێگاکەت، دەتوانیت بە ئاسانی بەسەریدا زاڵ بیت.
5. بایەخ بە وەرزشکردن و یۆگا بدە، چونکە ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لەوەی بیرکردنەوەکانت ئەرێنی بن.
6. مەترسە لەوەی داوای یارمەتیی لە دەروونناس یان ڕاوێژکارێکی دەروونی بکەیت، بەتایبەتی ئەو کاتەی هەست دەکەیت بیرکردنەوەکانت بە شێوەیەکە کە کاریگەریی خراپی لەسەر ئێستات دەبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 654 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!