کاتێک کەسێک تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت، تووشی خەمباری و لەدەستدانی متمانەبەخۆبوون دەبێتەوە، پێویستی بە پاڵپشتی دەروونی هەیە لەلایەن چواردەورەکەیەوە، بەتایبەتی خانمان کە لەم ڕوەوە هەستیارترن و پێویستیان بەوە هەیە هانبدرێن و یارمەتیبدرێن بۆ ئەوەی زووتر بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵبن.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی bcna چەند ڕێگەیەکی بڵاوکردوتەوە بۆ ئەوەی مامەڵە لەگەڵ ئەو خانمانە بکەیت کە تووشبووی شرپەنجەن.=KTML_End=
=KTML_Bold=1- لەگەڵی بمێنەرەوە=KTML_End=
هەوڵبدە بەردەوام لەگەڵیبە و لە کاتی سەردانکردنی نەخۆشخانە لە تەنیشتی بە، بە پێی پێویست.
=KTML_Bold=2- گوێی لێبگرە=KTML_End=
کاتێک ئەو خانمە هەست بە بێهیوایی و دڵتەنگی دەکات، گوێی لێبگرە و ڕێگەی بدە هەستەکانی دەربخات و بگری، ئەمە دواتر ئاسوودەی دەکات.
=KTML_Bold=3- مامەڵەکردنت لەگەڵی مەگۆڕە=KTML_End=
ڕۆژانی ئاسایی چۆن مامەڵەت لەگەڵی کردووە، لە کاتی نەخۆشییەکەشدا بە هەمان شێوەبە بۆی و بە سرووشتی خۆت ڕەفتار بکە.
=KTML_Bold=4- ڕێز لە پێویستییەکانی بگرە=KTML_End=
ئەو خانمانەی تووشی نەخۆشی دەبن، ڕەنگە زیاتر لە کەسانی دیکە پێویستیان بە پشوو بێت و کاتی خەوتنیان بگۆڕێت، هەوڵبدە لەو دۆخەی تێبگەیت.
=KTML_Bold=5- بە کردار یارمەتیی بدە=KTML_End=
هەوڵبدە لە کاروباری ماڵ و بەخێوکردنی منداڵەکانی یارمەتیی بدە و بازاڕی بۆ بکە، ئەمە ئەرکەکانی لەسەر کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=6- لەبارەی تەندرووستییەوە قسە مەکە=KTML_End=
ئەگەر کەسەکە خۆی ویستی لەبارەی تەندرووستییەوە قسە بکات، ئەوا ڕێگەی بدە، ئەگەریش نەیکرد، خۆت مەپرسە و ڕەنگە حەز نەکات لەو بارەیەوە قسە بکات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 654 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!