هاوسەرگیری سەرکەوتوو پێویستی بە متمانە، ڕێز، خۆشەویستی، قوربانیدان و لێکتێگەیشتن هەیە لەنێوان هەردوولادا، ناتوانیت لێیتێبگەیت تا بە کردار نەچیتە ناو پڕۆسەکەوە.
=KTML_Bold=چەند وشەیەک هەیە کە بە هەڵە لەبارەی هاوسەرگیریکردنەوە بڵاوبووەتەوە و ڕاست نین، هەر بۆیە باوەڕیان پیمەکە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. هاوسەرگیری دڵخۆشتدەکات=KTML_End=
هەندێک کەس وا بیردەکەنەوە کە دڵخۆشییان ئەو کاتە دەستپێدەکات کە ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن، ئەمەش بۆچوونێکی هەڵەیە، دڵخۆشی تۆ لەدەستی خۆتدایە لە هەر کوێیەک بیت و لەگەڵ هەر کەسێکدا بیت، هیچ کەس ناتوانێت بەختەوەرت نەکات ئەگەر تۆ خۆت بەختەوەر نەکەیت.
=KTML_Bold=2. هەبوونی منداڵ پەیوەندیتان نزیکتر دەکاتەوە=KTML_End=
ئەگەر نێوانت لەگەڵ هاوسەرەکەت باش نەبێت، منداڵ ناتوانێت نێوانتان باش بکات و کۆتایی بە کێشەکانتان بهێنێت، لە ڕاستیدا منداڵ فشارێکی زیاتر بۆ سەر ژیانتان درووستدەکات.
=KTML_Bold=3. هاوسەرگیری بکەیت ئیتر بە تەنیا نابیت=KTML_End=
هەستکردن بەتەنیایی پەیوەندی بەو قەرەباڵغییە نییە کە لە چواردەورتدا هەیە، کارێکی هەڵەیە ئەگەر بتەوێت لەگەڵ کەسانی دیکەبیت بۆ ئەوەی بەتەنیا نەبیت، دەکرێت هەمووان لەگەڵت بن و هێشتا هەست بەتەنیایی بکەیت، چونکە تەنیایی هەستە و بۆ پڕکردنەوەی پێویستی بە کەسێکی درووستە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 591 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!