یارمەتیدانی پیاوان بۆ ژنەکانیان لە مانگی ڕەمەزان زۆر گرنگە، یارمەتیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانیان دەدات و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی هاوسەرگیریان جێدەھێڵێت، لەبەر ئەم هۆکارانە گرنگە پیاوان یارمەتیی ژنەکانیان بدەن لە مانگی ڕەمەزان.
=KTML_Bold=1. پەیوەندیتان بەهێز دەکات=KTML_End=
قوڵبوونەوەی پەیوەندی نێوان هاوسەران بەندە بەو ڕەفتارانەی لەگەڵ یەکتر ئەنجامیدەدەن، کاتێک پیاو لە ڕێگەی یارمەتیدانەوە دڵی هاوسەرەکەی خۆشدەکات، ژنانیش بە هەمان شێوە هەوڵدەدەن لەبەرانبەردا دڵی هاوسەرەکانیان خۆشبکەن.
=KTML_Bold=2. منداڵەکان بەختەوەر دەکات=KTML_End=
کاتێک منداڵان هەست دەکەن دایک و باوکیان یارمەتیی یەکتر دەدەن لە کاری ماڵەوە، زیاتر هەست بەوە دەکەن لە ژینگەیەکی پارێزراودان، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر مێشکیان جێدەھێڵێت و هەست بە پارێزراوی دەکەن.
=KTML_Bold=3. ژیانت بە لایەنێکی ئەرێنی دەگۆڕێت=KTML_End=
یارمەتیدانی هاوسەرەکەت وادەکات هەست بەو ماندوێتیانە بکەیت کە دەیکێشێت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر لێکتێگەیشتن لەنێوانتان هەبێت و هاوسەرەکەت لا بە بەهاتر بێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 426 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!