ناونیشانی پەڕتووک: دەنگی خاوێن
ناوی نووسەر: #پەشێو حەمەد ئەمین#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: کتێبخانەی باڵدار
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
کوڕێکی ئێرانی بەناوی مورتەزا، ساڵانێکی زۆرە دایک و باوکی کێشە کەوتووەتە نێوانیان، ئیتر لەگەڵ دایکی کە ناوی مەهنازە، ژیاوە و گەورە بووە، کاتێک گەورە دەبێت دەبیستێت باوکی کە ناوی جاڤیدە، چووە بۆ وڵاتی توونس، ئەمیش دەچێت بۆ ئەوێ بۆ دۆزینەوەی باوکی، لەو هوتێلەی کە دەمێنێتەوە ئافرەتێک دەناسێت بەناوی زوهرە، لە ئەفغانستان هەڵهاتووە لە دەستی هاوسەرەکەی کە چووەتە گرووپی تاڵیبانەوە و ژیانی لەم تاڵ کردووە. پەیوەندییەکی سۆزداری دەکەوێتە نێوانیان و بڕیار دەدەن کە بە یەکەوە بۆ جاڤیدی باوکی بگەڕێن، بنکەی پۆلیس ئاگاداردەکەن و خۆشیان هەندێک هەوڵی بێئاکام دەدەن هەر نایدۆزنەوە. مورتەزا باری تەندرووستی تێک دەچێت و زوهرە دەیبات بۆ نەخۆشخانە، لە ئەنجامی پشکنینەکانی دەردەکەوێت کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە! بەڵام زوهرە ئەم ڕاستییە لە مورتەزا دەشارێتەوە. مورتەزا بڕیار دەدات بۆ چەند ڕۆژیک بگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئێران بۆ لای دایکی، زوهرەش لەگەڵیدا دەچێت بۆ خواحافیزی، کە لە فڕۆکەخانەدا چاوەڕێی کاتی هاتنی گەشتەکەی مورتەزا دەبن، برایەکی زوهرە بە ناوی بیلال، هەرچەندە پێشتر خۆی هاوکاریی کردووە بۆ هەڵهاتن لە دەستی هاوسەرەکەی، بەڵام بە ڕۆیشتنی کات بیرۆکەی تاڵیبان دەچێتە سەری و لەو فڕۆکەخانەیەدا زوهرەی خوشکی دەدۆزێتەوە و دەیداتە بەر چەقۆ، تا گیان لە دەست دەدات، مورتەزاش بە لە دەست دانی زوهرە نیوەگیان دەبێت و وەک دێوانەیەک بە جلوبەرگی خوێناوییەوە جانتاکەی زوهرە دەبات و سەری خۆی هەڵدەگرێت. بە ڕێکەوت دەچێتە مەیخانەیەک، دەبینێت ئەو پیرەپیاوەی لەوێ کاردەکات باوکییەتی، دوای ئەوەی بەیەکترشاددەبنەوە، بڕیار دەدەن بگەڕینەوە بۆ وڵاتی ئیران بۆ لای مەهنازی دایکی مورتەزا و هاوسەری جاڤید. کاتێک کە دەچنەوە ئەوێ یەکەم شەو دایک و باوکی، غازی گەرمکەرەوەکەیان دەیانخنکێنیت و هەردووکیان گیان لە دەست دەدەن. مورتەزاش تەنیا خۆی و نەخۆشی و دەرد و غەم دەمێننەوە. بەبێ ئازیز و خۆشەویستانی. [2]
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 710 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!