سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بۆ درەومییدیا، لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2009دا،کە باسی وەرگرتنی ملیۆنێک دۆلار دەکات لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو بابەتە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان نییە ، پەیوەندی بە هاوپەیمانی چاکسازی و خزمەتگوزاری هەیە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کوردستان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە لە چوارچێوەی لیستی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە لە ساڵی 2009دا.
بۆیە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە هیچ پەیوەندی بە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان نییە.[1]
مەکتەبی راگەیاندنی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
26 ی نیسانی 2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 722 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!