ئەمریکا دەست بە هەوڵێکی نوێ دەکات، ئەوەش بۆ نێوەنگیری لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستانی# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
هەوڵەکەی ئەمریکا لە ڕێگەی باڵوێزی ئەو وڵاتە لە #بەغدا#وە دەبێت و بەم نزیکانە سەردانی #هەولێر# دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو حیزب کۆدەبێتەوە.
ئەمریکا نیگەرانە لە درێژەکێشانی کێشەکانی پارتی و یەکێتی و دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە هەردوو حیزب بگەیەنێت بە ڕێککەوتن بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان.
هەوڵەکەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، پێشتر ئێران چەند جارێک هەوڵی نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەکێتیدا، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بێ ئەنجام بوو. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 359 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!