Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Pirtûkxane
KURDGALNAMEK (KURDBÊJNAME) GENCÎNE Û ŞAHKAREKE HÊJA YA DÎROKA KEVN A KURD Û BELUÇAN، Cild: I
16-08-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Resul Geyik
16-08-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
TEORÎYA HÎNKIRINA KURDÎ-KURMANCÎ
16-08-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CİVAKÎ
14-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
FERHENGOKA NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CIVAKÎ
14-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
ROJNAMEGERÊN BÊKAR LI PEY NÛÇEYÊN XWE NE
13-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Ne tesedif e 52 Mêr 52 Hefteyan Li Ser Tûndkarîya Mêran Dinivîsin
13-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
TU BI MAFÊN XWE ? DIZANÎ BIKAR TÎNÎ
11-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Kurdgalnamek(Kurdbêjname)
11-08-2024
Evîn Teyfûr
Cih
Getap
09-08-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet
  531,441
Wêne
  107,623
Pirtûk PDF
  20,021
Faylên peywendîdar
  101,150
Video
  1,475
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
Pol, Kom
Kurmancî - Kurdîy Serû
Peyv & Hevok 
41,094
Pend û gotin 
24,663
Kurtelêkolîn 
4,908
Şehîdan 
4,214
Enfalkirî 
3,124
Pirtûkxane 
2,718
Çand - Mamik 
2,631
Navên Kurdî 
2,602
Jiyaname 
1,231
Cih 
1,150
Belgename 
289
Wêne û şirove 
139
Weşanên 
115
Cihên arkeolojîk 
61
Partî û rêxistin 
26
Vîdiyo 
19
Helbest  
10
Pêjgeha kurdî 
3
Wekî din 
2
Karên hunerî 
2
Nexşe 
2
Li Kurdistanê hatine berhemdan 
1
Ofîs 
1
Hilanîna pelan
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
Lêgerîna naverokê
Pirtûkxane
DÎROKA TEVGERA JINA AZAD
Kurtelêkolîn
Salnameya Zerdeştî
Kurtelêkolîn
Bûn an nebûn - pirsa hebûna...
Kurtelêkolîn
Şarî Antîk Pirîn(Perre/Pere...
Pirtûkxane
TU BI MAFÊN XWE ? DIZANÎ BI...
کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی یەکەم
Kurdîpêdiya dîroka duh û îro ji bo nifşên siberojê arşîv dike!
Pol, Kom: Kurtelêkolîn | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی یەکەم

کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی یەکەم
کوردستان لانکەی مرۆڤایەتی: بەشی یەکەم.
#ماکۆ ساوین#
$دەستپێکی شارستانییەت$
دەستەواژەی لانکەی مرۆڤایەتی چەندین چەمکی مێژوو و شارستانییەت لە خۆ دەگرێ، کاتێک دەڵێین لانکە واتە کۆرپە لە دایک بووە، بەڵام پێویستی بە حەوانە و ڕاژاندنییەتی. کوردستان هەمیشە ناوەندی سەرهەڵدانی ئایین و زانست بووە. بە ئایین و زانست توانیویەتی ببێتە دایکی فەلسەفە و تەکنەلۆژیای سەردەمی خۆی، بە جۆرێ بنەماکانی ئەو تەکنەلۆژیایە بە بەردەوامی تاوەکوو ئیمرۆ بەکاردێت.
دەبێ ئەو ڕاستییە بە ڕوونی بۆ هەموو گەلانی دونیا ڕوون ببێتەوە، ئێرانی ئیمرۆ و میزۆپۆتامیای باکوور و ناوەڕاست، چەقی کوردستانە. زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس جێگا و داڵدەی مرۆڤەکان بووە. ڕاستە لەو سەردەمانەدا ناوی کورد نەبووە بەڵام جێماوەکان و شوێنەوارەکان ئەو ڕاستییە بۆ ئێمە ئەسلمێنن لە ‘نیاندرتاڵ’ەوە تا ئەو مرۆڤەی ئیمرۆ ژیان لە ناوچەکانی زاگرۆس هەبووە و هەیە. هۆکاری بەردەوامیەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەو خاکە بە پیتە و ئەو هەڵکەوتە جیۆلۆجیەی کە هەیەتی.
بەر لەوەی باسی مێژوو و شارستانییەت و جوگرافیای کوردستان بکەین، دەبێ ئێمە و نەتەوە هاوسێکانمان لەو ڕاستییە تێبگەین ئێمەی کورد لە هیچ نەتەوەیەک کەمتر نیین و لە هیچ نەتەوەیەکیش بەرزتر نیین، ئێمە هەموومان یەکسانین و مافی ئەوەمان هەیە لەسەر ئەو هەسارەیە بە یەکسانی بژین. بەڵام ڕاستینەیەک درووست بووە و چەسپاوە بەسەر گشت مرۆڤایەتی ئەویش نەتەوەکان بە دابوونەریت و زمانی جیاواز لێکجیاکراونەتەوە. مرۆڤایەتی لە خێزانێک گەشەی کرد و لەو خێزانەشەوە هەزاران میللەت و زمانی جیاجیا درووست بوو. تازە ئێمە بە پێی تێپەڕبوونی کات بووین بە نەتەوەیەکی خاوەن زمان و نەریتی جیاواز. تازە مەحاڵە مرۆڤایەتی ببێتەوە یەک و ئەو لێکترازانە یەکبگرێتەوە تاوەکوو هەموومان ببینەوە یەک زمان و یەک دابوونەریت.
کەواتە ئێمەی کوردیش دەبێ لەگەڵ ئەو ڕاستینەیەدا خۆمان بگونجێنین و سنوور و زمان و وڵات و مێژووی خۆمان بپارێزین. ئێمە یەکسانین لەگەڵ میللەتان و نە قبووڵی چەوسانەوە بکەین و نە نەتەوەکانی تریش بە چاوی سوک سەیر بکەین. زۆر جار دوژمنان بە دروشمی چەواشەکاری و بە ناوی یەکسانی و مرۆڤایەتی خاکی کوردستان داگیر دەکەن، ئەبێ ئێمە لەو یەکسانییە تێبگەین نەهێلین خاکی خۆمان لەدەست بدەین و نە کەس لە خۆمان بەگەورەتر بزانین و نە پێ لەسەر شکۆی کەس دابنێین و خۆمان لەسەرووی مرۆڤایەتی بزانین. تێگەیشتن لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەو هەستەت بۆ درووست دەکات کە کەس لە تۆ بەرزتر و نزمتر نییە. دواجاریش کاتێک ئاشنا دەبیت بە شارستانییەتی کورد و کوردستان سەد هێندە ئەو هەستەت بۆ درووست دەبێ، کەس لە تۆ بەرزتر نییە.
وە هەر کاتێک باسی شارستانییەت دەکەین ناتوانین باسی میزۆپۆتامیا و زاگرۆس و ئێران نەکەین، بە تیشکخستنە سەر ئەو شوێنانە ئێمە لە لانکەی مرۆڤایەتی و شارستانییەت تێدەگەین. بالێرەدا زۆر بە کوورت باسی هەر سێکیان بکەین.
$میزۆپۆتامیا$
یۆنانییەکان بە ناوچەی نێوان هەردووک ڕوباری دیجلە و فوڕات دەڵێن میزۆپۆتامیا. (1) ناوی ڕوباری دیجلە لە پەیمانی کۆندا بە ‘هیدێکێل’ هاتووە، یەکێکە لە چوار ڕوبارەکەی ئەدەن. لە زمانی پارسی کۆن ناسراوە بە ‘تیگرا’ وە بە یۆنانی پێ دەگوترێت تیگریس. بە نێوان هەردوو ڕوباری دیجلە و فوڕات دەگوترێت میزۆپۆتامیا واتە خاکی نێوان دوو ڕوبار. (2) بەڵام لە ئێستادا سنووری ناوچەیەکی بەرفروانتر دەگرێتەوە، زیاتر ئەو خاکانە دەگرێتەوە کە بە تەنیشت هەردووک ڕوبارەکەوەن، بە گشتی ئێراقی ئێستا و باکووری خۆرهەڵاتی سووریا و بەشێک لە باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا دەگرێتەوە. (3)
هەروەها نووسەر، جۆن کێرتس ‘John Curtis’ لە پەڕتووکەکەیدا، سەبارەت بە سنووری میزۆپۆتامیا، ئاماژە بە نووسەر مایکڵ’Michael Roaf’ دەکات کە سنووری میزۆپۆتامیا دەست پێ دەکات: لە سوچی سەرەوەی کەنداوی فارسییەوە بەرەو باکووری خۆراوا کە درێژە دەکێشێت بۆ سەر سنووری ئەرەبستان و سووریا. وە سنووری خوارووی ڕۆژهەڵاتیشی لە کۆتایی خوارووی زنجیرە چیای زاگرۆسە. لە مێژوودا، میزۆپۆتامیا دابەش دەکرێ بە سەر دوو چین بەشی باشوور بابلیەکان تێیدا دەسەڵاتدار بوون وە بەشی باکوور ئاشوریەکان تێیدا باڵا دەست بوون. بە گشتی، بە درێژایی باکووری خۆراوای فوڕات و دیجلە تا دەریای ناوەڕاست، بە سنووری میزۆپۆتامیا دائەندرێت. (4)
$زاگرۆس:$
کاتێک باسی زاگرۆس دەکەین مەبەست لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە، ئەو زنجیرە شاخانە لە نزیک دەریاچەی وان بە درێژایی ڕوباری دیجلەوە دەست پێ دەکات. لە ڕووی جوگرافیاوە درێژی ئەو زنجیرە چیایانە مەزەندە دەکرێت بە 1600 کم. لە سەرەتای دەست پێکردنی چیای زاگرۆس تا کۆتایی دەکەوێتە ناوچەی کوردستانی گەورە، بەڵام لە پەڕتووکە ئەکادیمیەکان وەک هەمیشە مامەڵە لەگەڵ سیاسەتی سەردەم دەکەن بۆیە زۆرجار ناوی کوردستان ون دەکەن و دەڵێن: چیای زاگرۆس دەست پێ دەکات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لە وێوە بە سنووری ڕۆژاوای ئێراندا شۆڕ دەبێتەوە کە زۆربەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێراقی دادەپۆشێ. بەرزترین لوتکەی ئەو زنجیرە چیایە لوتکەی زەردەکە کە بەرزیەکەی ‘4221 م’ە. بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە ناو شاخەکان و پانتای ئەو زنجیرە شاخانە ژیانی بردۆتە سەر. زنجیرەچیای زاگرۆس ناوەڕاست و چەقی کوردستانە، نەتەوەی کوردیش بە درێژایی مێژوودا لەو ناوچانە ژیانی بردۆتەسەر.
$ئێران:$
لە دێرزەمانەوە جێگای ژیانی مرۆڤەکان بووە و نەتەوەی جیاجیای لێ ژیاوە بەڵام هیچ کاتێک پارسەکان/فارسەکان ناتوانن بڵێن ئێمە خاوەنی خاکی ئێرانین. بەر لە سەرهەڵدانی فارسەکان ئاریەکان لەو ناوچانە ژیاون وەک ‘هێرۆدۆتس’یش دەڵێ بە میدیەکانیان وتووە ئاری. ئەو سنوورەش زۆربەی جار بە پێی تێپەر بوونی کات ناوەکەی گۆردراوە، سەردەمانێک جێگای میدیەکان بووە و بە خاکی میدیەکان ناوی هاتووە، لە دوایدا لەلایەن جووەکان بە میدیا-پێرسیا/پێرشیا ناوزەد کراوە، لەلایەن هەندیک نەتەوەی تریش وەک یۆنانیەکان لە پاش هاتنی کوروش پێی گوتراوە پێرسیا لە دوایدا لە زمانی لاتین بووەتە پێرشیا. ناوی ئێران لەسەردەمی ساسانیەکان بەکارهاتووە. بەڵام لە لای مێژوونووسە ئەوروپیەکان بەبێ گوێدانە ئەوەی لە ڕەگوریشەی ئێران بکۆڵنەوە یاخود نەتەوە دێرینەکان بە ڕەچاو بگرن هەمیشە وشەی ‘پێرشیا’یان بەکارهێناوە، ئەمەش بووەتە قەبەکردنی مێژووی فارس و بەکەمزانینی نەتەوەی کورد لە کاتێکدا میدیەکان بەر لە درووستبوونی پارسەکان خاوەنی هەموو ئێران و میزۆپۆتامیای سەرو و ناوەڕاست بوون.
زاراوەی پێرشیا تا ساڵی 1935 بۆ ئێڕان بەکارهاتووە لە دوایدا فارسەکان ناوی ئێرانیان بۆ سنووری خۆیان داهێنا. لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان بەریتانیا و ڕووسیا لەسەر نەوت و گازی ئێران. بە سەرپەرشی بەریتانیا ئەفسەرێکی قەوقازی بەناوی ڕەزا شا دەسەڵات دەگرێتە دەست و پاشناوی پەهلەوی بە خۆیەوە دەنێ وڵاتەکەش دەکات بە ئێران. (5)
$شوێنەواری ئێران و زاگرۆس و میزۆپۆتامیا$
زنجیرە شاخی زاگرۆس، بۆ مرۆڤە سەرتایەکان باشترین شوێن بووە بۆ گوزەر کردنی ژیان. لەبەر ئەوەی ئەشکەوتێکی زۆری هەیە، مرۆڤە سەرتایەکان لەو ئەشکەوتانە خۆیان حەشار داوە تاوەکوو بپارێزرێن هەم لە سەرما و هەم لە ئاژەڵە دڕندەکان. جیۆلۆجی شاخەکانیش بەشێوەیەک هەڵکەوتون لەسەر پێ دەشتەکان چەقیون و دەیان دۆڵ و ڕوباریان درووست کردووە. لە پێ دەشتی ئەو شاخانە هەموو وەرزێک دەبیندرێت و هەموو جۆرە ڕوەکێکی ڵێ شین دەبێ، هەر بۆیە ژیان بۆ مرۆڤی سەرتایی گونجاو بووە. لەگەڵ ئەوەش شاخەکان پڕن لە کانیاو، ئاژەڵێکی زۆریشی لێ هەبووە و هەیە. ئەمەش وای کردووە مرۆڤ هەم لەسەر ڕوەک بژیەت هەم لەسەر ڕاو. هەروەها پارێزراویش بێت بەهۆی ئەشکەوتی شاخەکان.
بە پێی تێپەربوونی کات، کاتێک خێزانەکان ژمارەیان زیادی کردووە بەرەو تیرە گەشەیان کردووە و کۆچکردن ڕوویداوە. ئەشێ مرۆڤەکان یان لە ناوچەی باکوور بەرەو باشوور کۆچیان کردبێ، یان بە پێچەوانەوە. بەڵام لۆژیک زیاتر لەگەڵ ئەوەیە لە ناوەڕاستی زاگرۆس خێزانەکان زیاد بوبن و بەرەو باکوور و باشوور کۆچیان کردبێ. لە دوایدا کۆچی گەورە ڕوویداوە بەرەو هیند و ئەوروپا نەوەک لە ئەوروپایەکی بەستەلەک بەرەو زاگرۆس هاتبن.
شوێنەوارەکان باشترین بەڵگەن بۆ دەستپێکی شارستانییەت. لە ساڵی 1950 شوێنەوارزانەکان بەڵگەی ئەوەیان بەدەست کەوت لە ئەشکەوتی شانەدەر، بەر لە دە هەزار ساڵ پ.ز مرۆڤەکان لەسەر ڕاو ژیاون. لە دواییدا ژیان گۆڕاوە بۆ چاندنی ڕووەک و ئیتر ژیانی کشتوکاڵی دەستی پێ کردووە. لە دواییدا 6000 هەزار ساڵ پ.ز لە باکووری دیجلە و فوڕات بەرەو باشووری ئێراق هەڵکشاون. (6)
مرۆڤە سەرەتاییەکان هەر بەو شێوەیە ژیاون بەڵام لە پاش گۆڕانکاری کەشوهەوا و تواندنەوەی بەستەڵەک، واتە لە پاش چاخی بەستەڵەک (چاخی سەهۆڵین) کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ پێش زایین. لە 8000 پ.ز مرۆڤەکان لە دەوری یەکتر کۆبوونەتەوە و دەستیان کردووە بە درووست کردنی گوند. لە پاش 2000 ساڵی تر گوندەکان بوون بە شار، پاش 2000 ساڵی تر شارەکان بوون بە ناوچەی سەربەخۆی و ئیمبرتۆریەتیان پێکهێنا. لە هەزاری نۆ و دەی پ.ز مرۆڤەکان دەستیان کرد بە کێلان و درووست کردنی خشت. گرینگترین شوێن و دێرینترین شوێن کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە شاری چاتاهویوک، کە کەوتۆتە ناوچەی کوردستان کە ئیمڕۆ پێ دەگوترێت تورکیا. مێژوەکەی دەگەرێتە بۆ 7500 بۆ 5700 پ.ز. لە دوای ئەمە لە میزۆپۆتامیا یەکەمین شاری سۆمەر درووست بوو. (7)
لەنێوان ئەو میللەتانە هەمیشە تێکەڵاوی هەبووە، بۆیە میللەتەکان لە یەکتری نووسین فێر بوون. ئەو تێکەڵاویە زۆر چڕ و پڕە. لە یەکێک لە بەڵگەکان، نووسەر ‘جولیان’ ئاماژە بەوە دەکات نزیکەی 4000 پ.ز بۆ بڕینی دار، مس هاوردە کراوە لە تورکیا. (8) نووسەر ئاماژە بە ناوی تورکیا دەکات بەڵگە نییە بۆ نەتەوەی تورک، بەڵکوو ئەو مەبەستی لەوەیە لەو سنوورە جوگرافیای ئیمڕۆ کە ناوی تورکیایە لەوێوە مس هاوردە کراوە. وە ئەگەر ئەو دەقە ڕاست بکەینەوە دەبێ بڵێین لە کوردستانەوە مس هاوردە کراوە.
کۆنترین نووسین دۆزابێتەوە، نووسینەکانی شاری ئورە، بە نزیکەی دەگەرێتەوە بۆ 3000 – 3500 پ.ز. لە 2600 پ.ز’دا نووسین گەشەی کرد بۆ دەربڕین و قسە کردن. (9) واتە پێشتر نووسینەکان تەنیا هێما بووە بۆ دەربڕین، بەڵام لە دواییدا بووەتە دەربڕینێکی قسەکردن واتە چیرۆک و ژیانی پاشا و خوداکان نووسراوەتەوە. هەروەک چیرۆکی گەلگامێش و دەیان تری. زۆربەی بەڵگەکان بە گرووپ دۆزراونەتەوە کە بریتین لە نامە، گرێبەستی بازرگانی، چیرۆک، یاداشتنامە. (10) هەروەها تابلۆکان زۆرینەی لە شاری ئور دۆزراوەتەوە، یەکێک لەو تابلۆیانە ئەوەمان نیشان دەدات ئەو کاتە مۆسیقاژەنیان هەبووە، ئەم تابلۆیە مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ 2600 پ.ز. (11)
لەسەردەمی 6000 پ.ز گۆزە و قاپ لە قور هاتە کایەوە کەواتە لەو سەردەمە ئاگر دۆرزاوەتەوە. گۆزەی ڕەنگاوە ڕەنگ لە 5500 پ.ز لە سامەرا دۆزراوەتەوە کە پێی دەوترێت حەسونە. هەروەها چەندین گۆزەی تر و کەلوپەلی تر دۆزراوەتەوە، کە هەندێکیان شکاون. سەبارەت بەو گۆزە شکاوانە مشتومرێکی بەهێز هەیە کە ئایا ئەوانە بە دەستی ژنان درووست کراون یان نا. (12) چونکە بەڵگە زۆرە لەسەر ئەوەی ژن دەستێکی باڵای هەبووە لە درووستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ.
لە کەلوپەلە کۆنەکان کە دۆزراونەتەوە دەرکەوتووە زانستی کیمیا لە ڕابوردودا بەکارهاتبێ. جۆرە گۆزەیەک دۆزراوەتەوە بۆ کاری پاڵاوتن بەکارهاتووە و لە قوڕ درووستکراون و کانزا بەکارنەهاتووە. یەکێک لەو جۆرانە لەژێرەوە لولەکێکی هەیە. پێشتر وا زاندراوە بۆ تێکەڵکردن بەکارهاتبێ بەڵام لە دواییدا لەو بڕوایەن بۆ پاڵاوتن و لێکجیاکردنەوەی توخمەکان بەکارهاتووە. (13)
تا ئێستا شارستانییەتی سۆمەر بە سەرتای شارستانییەتی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێ. سۆمەریەکان خۆیان بە خۆیان دەڵێن ‘ئوگ-ساگ-گیگ-گا’ واتە خەڵکی سەر ڕەش. مێژوی بەدەرکەوتنی سۆمەریەکان دەگەرێتەوە بۆ 5500 بۆ 4، 000 ساڵ پێش زایین. تا ئێستا زمانی سۆمەر ڕوون نەبۆتەوە سەر بە چ لقێکی زمانە. نە سەر بە لقی سامی و نە سەر بە هیندۆ-ئەوروپی. ئەو شارستانییەتە هەم لەلایەن گرووپی ئاری و هەم لەلایەن سامیەکان داگیرکراوە. بۆ نموونە لە ساڵی 2300 پ.ز سەرگۆنی ئەکەدی سامی هێرشی کردە سەر سۆمەریەکان. (14) لە هەمان سەرچاوە و لاپەڕە ئاماژە بەوە دەکات هەردووک کۆمەڵگە واتە سامی و سۆمەری بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئاشتی ژیاون. ناوەکان بە جیاواز خوێنراوەتەوە. بۆ نموونە ناوی پاشای سۆمەری بە دونگی لە دواییدا بە شولگی خوێنراوەتەوە. لە ساڵانی 2159 پ.ز گۆتییەکان هێرش دەکەنە ئەو ناوچاوانە و داگیری دەکەن.
هەروەها شوێنەوارزانەکان زۆر کەلوپەلی دێرینیان لە ئێران دۆزیوەتەوە و ناتوانریت مۆرکی هیچ نەتەوەیەکی لێ بدرێت. لە نزیک پیرسەپۆلی لە تەلی باخان قاپێکی قاوەیی دۆزراوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4500 ساڵ پ.ز. هەروەها لە سوسا دۆلکەیەکی قاوەیان دۆزیوەتەوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 4000 پ.ز. هەروەها لە کۆتاییەکانی هەزارەی چوارەم لە گۆدین (نزیک هەمەدان) شوێنی ژیانی مرۆڤیان تێدا دۆزیوەتەوە. لە شوێنی جیاوازی ئێران نزیک ئەفغانستان و لە خوارووی ئێرانیش لە کرمان و لە لوڕستان، دەیان ئاسەواری تریان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 2000 پ.ز. بەڵام ناتواندرێت لێکدانەوەی بۆ بکرێ چونکە نووسینەکانی وێنەیە نەوەک پیت. (15)
$ئایا کورد مێژوو و شارستانییەتی هەبووە؟$
ناوچەی میزۆپۆتامیا شوێنی ململانەی نێوان هۆزەکانی سامی و ئاری بوون. بەڵام لە سنووری ئەو جوگرافیایەی کە ئیمڕۆ پێ دەڵێن ئێران. هەمیشە ئاریەکان زاڵ بوون و سامیەکان نەیان توانیوە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کۆنترۆڵی بکەن. میزۆپۆتامیای سەرو و ناوەڕاستیش هەمیشە ئاریەکان تەیدا زاڵ بوون و هەرجارێ بە ناوێک. ئاریەکان یاخود باشترە بڵێین هۆزە زاگرۆسییەکان بە ناوی جیاجیا شانشینیان دامەزراندووە. فەرمانڕەوایی ئەو شانشینانە هەندێک جار بە ناوی ئیمپڕاتۆریەت ڕۆیشتووە و هەندێک جاریش بەناوی شانشین هاتووە. ئەوەی زۆر ڕوونە ئەو شانشینانە یان ئیمپڕاتۆریەتانە هەموویان لە تیرەی زاگرۆزیەکان بوون وەک لۆلۆیەکان، گۆتییەکان، کاسییەکان، سوبارتو، میتانی، هیتایت، مانای، فریجیا (گۆردیۆن) ، میدیا، ساسانی.
کەواتە شارستانییەتی کورد له و خاڵەوە دەست پێدەکات کە مرۆڤایەتی لە زاگرۆس و ئێران و میزۆپۆتامیاوە درووست بووە. ‌شارستانییەت تەنیا مانای ئەوە نییە شار درووست بووبێت یاخود ژیانی پێشکەوتووخوازی لە شار درووست بووبێت. شارستانییەت بریتییە لە ژیانی کۆمەڵێ مرۆڤ‌ بە یەکەوە بتوانن خێزان درووست بکەن و بە یەکەوە ژیانی خۆیان ببەنە سەر، بە جۆرێک بیر بکەنەوە کە ساتەکانی خۆیان پێشبخەن و هزر و ئامێری پێشکەوتوو درووست بکەن و لە گۆڕانکارییەکانی ژیان دابن. کەم یان زیاد له و گۆڕانکارییه و پێشکەوتنەدا شارستانییەتی پێشکەوتوو و دواکەوتوو مان بۆ بەدی دەکرێت. کەوابوو مێژوو چیمان بۆ دەر دەخات؟
زۆرجار ڕۆڵەی کورد بەم هەڵەیە داڕۆیشتووە وتویەتی کورد مێژووی نییە. یاخود زۆرجار ئەڵین فڵانە میللەت مێژووی نییە. ئەم دەستەواژەیە هەڵەیە ئەکرێ بڵێین ئەو میللەتە مێژووی تۆمار نەکراوە. بەڵام خۆیان ژیانیان هەبووە بەڵام لەوانەیە ئاستی وشیاری له و ئاستە نەبووە مێژووی خۆیان تۆمار کردبێ لەوانەشە دوژمنانی ئەو میللەتە تۆمارکراوەکانیان سووتاندبێ‌. دەتوانین بڵێین کوردیش بۆماوەیەکی دوورودرێژە لە بەربەرەکانیدایە. لەوانەیە بە جۆرێک مێژووی خۆی تۆمار کردبێ بەڵام لە دواییدا دوژمانانی لێیان سووتاندووە. کەواتە هیچ میللەتێک بێ مێژوو و بێ شارستانییەت نییە. لە هەر کونجێکی ئەو دونیایەدا. ئەگەر مرۆڤێک توانیبێتی بەردێک بخاتە سەر بەردێک بۆ درووستکردنی کولانەیەک ئەوا بێ مێژوو و بێ شارستانییەت نییە.
بمانەوێ و نەمانەوێ، دوژمنانمان مێژووی کوردیان‌ تۆمار کردووە یان دەیکەن. بەڵام چەندی بە خواستی کوردە و ڕاستی ڕووداوەکانی مێژووی کوردی تۆمارکردووە‌، ئەمە ئەبێتە تەوەری باسەکانمان. زۆر جار بەخت یاوەرت دەبێ یان دوژمن بە ساویلکەیی سات و ڕووداوەکان تۆمار دەکات یان کاتێک دوژمنێکی تری بۆ درووست دەبێت دەبینین ڕووداوەکانی تۆ کە بەهەڵە و ناڕێکی باس کراوە ئەو ڕاستی دەکاتەوە بە یاسای دوژمنی دوژمنم دۆستمه، ‌ ئەو مێژووە ڕاستە دەهێڵێتەوە‌.
بۆ ئەوەی زیاتر بابەتەکەم ڕوونبێتەوە، ‌ لە ڕابوردوودا کورد دوژمنی زۆری هەبووە، بۆ نموونە یۆنانیەکان بۆ ساڵانێکی زۆر دوژمنی بووە، وە لەلایەن یۆنانییەکانەوە میدیەکان بە نەتەوەیەکی تۆقێنەر ناسرابوون. بەڵام لەو کاتانەی یۆنانیەکان بوونە دوژمنی سەرسەختی تورکەکان، میللەتی کوردیان بە میللەتێکی باش و ئاشتی خواز لە قەڵەم دەدا. جا حیکمەتی ئێمە ئەوەیە کاتێک دوژمنان بە هەموو شێوەیەک چەواشەی مێژووی کوردیان کردووە تۆ بتوانی ڕاستەقینەی مێژووەکە بدۆزیتەوە. لە نموونەیەکی تردا، لەسەردەمی پێش ئیسلام عەرەب به و پەڕی شانازیەوە باسی ناوچەی میزۆپۆتامیایان کردبوو تەنانەت شاعیرەکانی عەرەب لە شعرەکانیان بە شکۆمەندی باسی لەشکری ساسانیەکانیان کردووە، بەڵام کاتێک ئیسلام سەری هەڵدا ساسانیەکان کە دەوڵەتێکی کوردی بوو، لە ڕوانگەی ئەوانەوە بوون بە ئاگر پەرست و بێ ئایین و جاهیل و… هتد. (16)
کەوابوو ئەبێ ئێمە ئەو‌ ڕاستییانە خوارکراوە و چەواشە کراوە دەبێ بە لۆجیکانە ڕاستی بکەینەوە.
مێژوو و شارستانییەتی کورد لە شارستانییەتی ڕۆم و یۆنان کەمتر نەبووە بەڵکوو لەزۆر ڕووەوە گرینگتر بووە بەڵام ئەوان وێرانکاریان بەسەر نەهات و لە مێژوو چەقگیر بوون بەڵام لای ئێمە ڕۆڵەکانمان مانەوە و ناوی باپیرانمان ون بوون. لە مێژووی ئیسلامدا باس لەوە کراوە کاتێک مەدائین دەگرن چەند پەڕتووکێکی گرینگ بەردەستیان دەکەوێ. لە ژیاننامەی عومەری کوڕی خەتابدا باس کراوە پیاوێک دێتە لای عومەر دەڵێ کاتێک مەدائینمان گرت پەڕتووکێکم دەست کەوت وشەی زۆر سەرسوڕمانی تێدابوو، عومەر دەڵێ لە پەڕتووکی ئەڵڵایە؟ ئەویش دەڵێ نەخێر، بۆیە عومەر دارکاری دەکات و ئایەتی 1 بۆ 3ی سوڕەتی یوسف دەخوێنێتەوە. ئینجا دەڵێ ئەوانەی پێش ئێوە بە هەلاکەت چوون پەڕتووکی زانایەکانیان بە هەند وەرگرت و تەورات و ئینجیلیان واز لێهێنا. (17) ئەمەش ئەوە دەگەینێت ئەو پەڕتووکانە پەڕتووکی مێژوویی و زانستی و فەلسەفی بوون جیاواز بووە لە پەڕتووکێکی ئایینی بۆیە سوتێندرا یاخود ئایینی بووە و بە خواستی ئایینی ئیسلام نەبووە.
هەروەها لە تەفسیری ‘قرطبي’دا هاتووە دەڵێ کەسێک بە ناوی ‘النضر بن الحارث’ پەڕتووکی لە ناوچەی ساسانیەکان دەکڕی و دەهات بە خەڵکی مەککەی دەگووت وەرن من چیرۆکی باشترتان لە محەمەد (پەیامبەری ئیسلام. و ) بۆ دەگێرمەوە. (18) ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ پەڕتووکخانە هەبووە بۆ فرۆشتنی پەڕتووک ئەگینا کابرایەکی عەرەب چۆن توانیویەتی پەڕتووکی دەست بکەوێ. دەبێ ئەوە چ شارستانییەتییەک بووبێ کە زیاتر لە 1400 ساڵ پێش ئێستا ئیمبراتۆریەتێک پەڕتووکخانەی هەبووبێ!
ئەو شارستانییەتەی کورد دەستی تێدا هەبووە دەتوانم بڵێم یەکێکە لە کۆڵەگەکانی بەرەو‌پێشچوونی شارستانییەتی ئیمڕۆ. با ئەوروپییەکان و ڕۆژهەڵاتییەکان نەڵێن ئێمە خاوەن شەمەندەفەر و کۆمپیوتەرین و ئێوە خاوەن هیچ شارستانییەتێک نیین! ئەگەر یاسا بنەڕەتییەکان لە (شەمەندەفەر و ئوتۆمۆبیل و کۆمپیوتەر) دەربهێنی ئەوا جیهانیان لە چرکەیەکدا‌ ڕادەوەستێ![سەیری بەشی شەشەمی پەڕتووکی ڕامان لە مێژووی کورد بکە]
شوێنەوارزانەکان کەلوپەلیان لە چاخی بەردینەوە هەتا چاخی شارستانییەتی دووەم بە بێ نەپساوە لە سنووری ئێرانی ئیمرۆدا دۆزیوەتەوە. چاخی شارستانییەتی دووەم دەست پێ دەکات لە کۆتایی پێنج هەزار و سەرەتای چوارهەزاری پێش زایین کە مس و بەردیان بەکارهێناوە بۆ درووستکردنی کەلوپەل. لە دواییدا چاخی شارستانییەتی سێیەم دێت کە زۆربەی ئەو شارستانییەتییە لە چوارهەزارەی پێش زایینە. لە چاخی سێیەمدا کەلوپەلەکان وێنەی لەسەر کێشرا، وەک مار و پڵینگ و نەعامە (وشترمرخ) ، دەرگای خانوەکان تەسک بووە و پەنجەرەکانیان لەسەر شەقامەکان بووە. پەیکەری بچوکی لە شێوەی ئاژەڵەکان درووستکراوە بۆ یاری منداڵان و هەروەها بۆ قوربانی خوداکان. لەو سەردەمەدا زۆربەی کارەکان بە مس کراوە، وە تەوری لەبەرد گۆڕاوە بە تەوری مس، چەقۆ لە مس درووستکراوە، بۆ ملوانکەکانیش بەردی فەیروزو مرواری بەکارهاتووە. (19) ئەوەی جێگای سەرنجە کاتێک باس لە ناوچەکانی ئێراق و ئێران دەکرێت زۆربەی شوێنەکان ناوچەی جوگرافیای کوردستان دەگرێتەوە. واتە کوردستان بە بەردەوامی جێگای ژیاری ئادەمیزادەکان بووە.
بۆ نموونە، د. ئەحمەد مەحمود لە نووسینی ‘جیمس میلارت’دا ئاماژە بەوە دەکات، سنووری شارستانییەتی حەلەف لە شێوەی کەوانە پەلی هاویشتووە، لە ڕوباری فوڕاتەوە دەست پێ دەکات بەرەو ئاڕاستەی زێی گەورە، وە ئەگەری ئەوەی هەیە کە زنجیرە چیای تۆرۆس سنووری باکووری بووبێ. وە لەو سنوورە جوگرافیایە کە ئەو شارستانییەتەی لەسەر دامەزراوە دەکەوێتە چەقی نیشتمانی میدیەکان. (20) بەڵام ئیمرۆ شوێنەواری حەلەف دەخرێتە سەر وڵاتی سووریا و ناوی کوردستان ون دەکەن.
$سەرچاوەکان؛ $
(1) Kriwackzek, Babylon: Mesopotamia and Birth of Civilazation (London: Atlantic Books, 2010) , 4.
(2) Watch Tower Bible and Tract Society, Pay Attention to Daniel’s Prophecy (United States: Watch Tower Bible, 1999) , 202.
(3) Reade, Mesopotamia (London: British Musem Press, 2013) , 4.
(4) Curtis, Later Meopotamia and Iran: Tribes and Empires 1600-539 BC. (London: British Meseum Press, 1995) , 54-5.
(5) ئەنداز حەوێزی. ئاڤێستا.
(6) John Robertson, Iraq: A History (London: Oneworld Publication, 2015,2016) , 26.
(7) Geoffery Barraclough, (ED) , The Times Atlas of World History (London: Times Books, 1993) 34-40.
(8) Jullian Reade, Mesopotamia, 22.
(9) Ibid., 27.
(10) Ibid., 6.
(11) Ibid., 28.
(12) Ibid.,16.
(13) Martin Levery, Chemistry and Chemical Technology in Ancient Mesopotamia, (Amsterdam: Elsevier Publishing Company, 1950) , 16-7.
(14) Kriwackzek, 8.
(15) John Curtis, Ancient Persia (London: The British Museum, 2011) , 8-13.
(16) سمیع جمیل الجبیلي، دیوان أمیة بن أبي الصلت (بیروت: دار صادر، 2005) ، 175- 178// البدایة و النهایة، فصل ولیس جمیع سبأ خرجوا من الیمن، ج 2 ل 195- 230// شیعرێکی ‘‌أمیة أبي الصلت’ باس لە سەروەری ‘سیف بن ذي یزن’ دەکات، هەیبەتی لەشکرەکەی بە هەیبەتی لەشکری کسرا و سابور دەچوێنێ. دەڵێ ‘من مثل کسری و سابور الجنود لە * أو مثل وهرز یوم الجیش اذ صالا. واتە لەشکرەکەی ‘سیف’ کە هێرش دەکات وەک سەربازەکانی کیسرا و سابور و هریزە یە. ‘ بە کوورتی: چیرۆکی ئەو بەسەرهاتە ‘سیف’ دەچێتە لای ڕۆمەکان تا هاوکاری بکەن بۆ لەناو بردنی حەبەشیەکان لە یەمەن بەڵام ڕازی نابن پاشان دەچێتە لای کسیرا ئەویش لەشکرێکی لە زیندانیەکان بۆ پێکدەهێنێ بەسەرپەرشتی ‘هریزە’. بەهۆی زیندانیەکانی کیسرا دەتوانن یەمەن خاوێن بکەنەوە لە حەبەشیەکان. لە بەشێکی تری ئەو پەڕتووکە ڕوون دەبێتەوە ئەو ناوچانە و کیسرا لە بنەماڵەی کورد بوون وە خاوەنی ئەو هێز و توانستانە بوون//
(17) ابن الجوزي، مناقب أمیر المٶمنین عمر بن الخطاب، الباب الثاني و الاربعون. ص 90 – 91.
(18) تفسیر القرطبي، سوورة لقمان، ایة 6.
(19) أحمد ‌أمین سلیم، ایران: منذ أقدم العصور حتی أواسط الاف الثالث قبل المیلاد ( بیروت: دار النهضة العربیة، 1988) ، 175، 201-203.
(20) ئەحمەد مەحمود ئەلخەلیل، 28-9.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 861 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Haştag
Çavkanî - Jêder
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | 03-04-2022 mako-sawin.com/ku
Faylên peywendîdar: 1
Gotarên Girêdayî: 3
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Dîroka weşanê: 03-04-2022 (2 Sal)
Cureya belgeyê: Zimanî yekem
Cureya Weşanê: Born-digital
Welat- Herêm: Kurdistan
Ziman - Şêwezar: Kurdî ,Başûr - Soranî
Meta daneya teknîkî
Kalîteya babetê: 99%
99%
Ev babet ji aliyê: ( Burhan Sönmez ) li: 29-04-2023 hatiye tomarkirin
Ev gotar ji hêla ( شەنە بەکر ) ve li ser 29-04-2023 hate nirxandin û weşandin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ve li ser 18-05-2024 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet li gorî Standardya Kurdîpêdiya bi dawî nebûye, pêwîstiya babetê bi lêvegereke dariştinî û rêzimanî heye!
Ev babet 861 car hatiye dîtin
Pelên pêvekirî - Versiyon
Cûre Versiyon Navê afirîner
Dosya wêneyê 1.0.175 KB 29-04-2023 Burhan SönmezB.S.
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Kurtelêkolîn
Lîsteya kovar û rojnameyên kurdî
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Kurtelêkolîn
Şarî Antîk Pirîn(Perre/Pere)-Semsûr
Kurtelêkolîn
Rojname, Kovar û Rojnamegeriya Kurdî
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Jiyaname
HURŞÎT BARAN MENDEŞ
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Kurtelêkolîn
Keyaniya Kûmû(h)/ Koma/ Kowa
Wêne û şirove
Di sala 1800`î de tabloya ku Kurdekî ji eşîra Caf'ê temsîl dike
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Pirtûkxane
ROJNAMEGERÊN BÊKAR LI PEY NÛÇEYÊN XWE NE
Kurtelêkolîn
Rola rêberekî netewî ji bo gelê Êzidî
Pirtûkxane
NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CİVAKÎ
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Cihên arkeolojîk
Temteman
Pirtûkxane
FERHENGOKA NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CIVAKÎ
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Jiyaname
AYNUR ARAS
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Pirtûkxane
KURDGALNAMEK (KURDBÊJNAME) GENCÎNE Û ŞAHKAREKE HÊJA YA DÎROKA KEVN A KURD Û BELUÇAN، Cild: I
Pirtûkxane
TEORÎYA HÎNKIRINA KURDÎ-KURMANCÎ
Jiyaname
Resul Geyik
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî

Rast
Pirtûkxane
DÎROKA TEVGERA JINA AZAD
02-08-2024
Evîn Teyfûr
DÎROKA TEVGERA JINA AZAD
Kurtelêkolîn
Salnameya Zerdeştî
04-08-2024
Evîn Teyfûr
Salnameya Zerdeştî
Kurtelêkolîn
Bûn an nebûn - pirsa hebûna Yazîdî
09-08-2024
Aras Hiso
Bûn an nebûn - pirsa hebûna Yazîdî
Kurtelêkolîn
Şarî Antîk Pirîn(Perre/Pere)-Semsûr
11-08-2024
Evîn Teyfûr
Şarî Antîk Pirîn(Perre/Pere)-Semsûr
Pirtûkxane
TU BI MAFÊN XWE ? DIZANÎ BIKAR TÎNÎ
11-08-2024
Sara Kamela
TU BI MAFÊN XWE ? DIZANÎ BIKAR TÎNÎ
Babetên nû
Pirtûkxane
KURDGALNAMEK (KURDBÊJNAME) GENCÎNE Û ŞAHKAREKE HÊJA YA DÎROKA KEVN A KURD Û BELUÇAN، Cild: I
16-08-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Resul Geyik
16-08-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
TEORÎYA HÎNKIRINA KURDÎ-KURMANCÎ
16-08-2024
Burhan Sönmez
Pirtûkxane
NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CİVAKÎ
14-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
FERHENGOKA NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CIVAKÎ
14-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
ROJNAMEGERÊN BÊKAR LI PEY NÛÇEYÊN XWE NE
13-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Ne tesedif e 52 Mêr 52 Hefteyan Li Ser Tûndkarîya Mêran Dinivîsin
13-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
TU BI MAFÊN XWE ? DIZANÎ BIKAR TÎNÎ
11-08-2024
Sara Kamela
Pirtûkxane
Kurdgalnamek(Kurdbêjname)
11-08-2024
Evîn Teyfûr
Cih
Getap
09-08-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet
  531,441
Wêne
  107,623
Pirtûk PDF
  20,021
Faylên peywendîdar
  101,150
Video
  1,475
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
Pol, Kom
Kurmancî - Kurdîy Serû
Peyv & Hevok 
41,094
Pend û gotin 
24,663
Kurtelêkolîn 
4,908
Şehîdan 
4,214
Enfalkirî 
3,124
Pirtûkxane 
2,718
Çand - Mamik 
2,631
Navên Kurdî 
2,602
Jiyaname 
1,231
Cih 
1,150
Belgename 
289
Wêne û şirove 
139
Weşanên 
115
Cihên arkeolojîk 
61
Partî û rêxistin 
26
Vîdiyo 
19
Helbest  
10
Pêjgeha kurdî 
3
Wekî din 
2
Karên hunerî 
2
Nexşe 
2
Li Kurdistanê hatine berhemdan 
1
Ofîs 
1
Hilanîna pelan
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
Lêgerîna naverokê
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Kurtelêkolîn
Lîsteya kovar û rojnameyên kurdî
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Kurtelêkolîn
Şarî Antîk Pirîn(Perre/Pere)-Semsûr
Kurtelêkolîn
Rojname, Kovar û Rojnamegeriya Kurdî
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Jiyaname
HURŞÎT BARAN MENDEŞ
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Kurtelêkolîn
Keyaniya Kûmû(h)/ Koma/ Kowa
Wêne û şirove
Di sala 1800`î de tabloya ku Kurdekî ji eşîra Caf'ê temsîl dike
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Pirtûkxane
ROJNAMEGERÊN BÊKAR LI PEY NÛÇEYÊN XWE NE
Kurtelêkolîn
Rola rêberekî netewî ji bo gelê Êzidî
Pirtûkxane
NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CİVAKÎ
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Cihên arkeolojîk
Temteman
Pirtûkxane
FERHENGOKA NÛÇEGIHANIYA ZAYENDA CIVAKÎ
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Jiyaname
AYNUR ARAS
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Pirtûkxane
KURDGALNAMEK (KURDBÊJNAME) GENCÎNE Û ŞAHKAREKE HÊJA YA DÎROKA KEVN A KURD Û BELUÇAN، Cild: I
Pirtûkxane
TEORÎYA HÎNKIRINA KURDÎ-KURMANCÎ
Jiyaname
Resul Geyik
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Dosya
Peyv & Hevok - Peyv - Nav Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Pend û gotin - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Pend û gotin - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Şehîdan - Zayend - Nêr Şehîdan - Partî - Hêzên Parastina Gel - HPG Şehîdan - Welatê jidayikbûnê - Bakûrê Kurdistan Şehîdan - Netewe - Kurd Şehîdan - Ziman - Şêwezar - Kurmanciya Bakur Şehîdan - Dereceya leşkerî - Leşker

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.329 çirke!