يەکى ئايار، ڕۆژى جيهانيى کرێکاران، بە گەرمى لە کرێکارانى کوردستان، عێراق و جيهان و سەنديکا و ڕێکخراوەکانيان پيرۆز دەکەم. بەشدارى و قوربانيدانى کرێکارانى کوردستان لە شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕەنجى زۆريان لە پرۆسەى بنياتنان و ئاوەدانکردنەوەى کوردستاندا بەرز دەنرخێنم و هيواى سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم.
لەم يادەدا وێڕاى دەربڕينى هەموو پشتگيرييەک بۆ ماف و داوا ڕەواکانى کرێکاران، جەخت لە پێويستيى هەبوونی یاسایەکی سەردەمیانەی کار بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ڕەخساندنى زەمينەى سەلامەت و ژينگەى لەبار و ڕێکخستنى دروستى کاژێرەکانى کار و يەکسانى لە دەرفەتى کاردا دەکەينەوە، هەروەها دەبێ گرنگيى زياتر بە ژيان و گوزەرانى کرێکاران و خێزانەکانيان بدرێت و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافەکانیان کار بکەن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و کەسوکارى ئه و کرێکارانە دەنێرين کە لە کاتى کاردا گيانيان لەدەستداوە و لەسەر لايەنە پەيوەندارەکانه لە هەموو ڕوويەکەوە چاودێرييان بکەن و يارمەتى بدرێن.
يەکى ئايار لە هەمووان پيرۆز بێت و پشوويەکى ئارام و ئاسوودە بۆ کرێکاران دەخوازم. [1]
#نێچيرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#01-05-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 420 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!