لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت. بەشێوەیەک 60 لە سەدی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە داهاتی نەوت دابین دەکرا.
جگە لە داهاتی نەوت، داهاتی خاڵە سنوورییەکانی هەرێم بە دووەمین سەرچاوەی داهات هەژمار دەکرێت و داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ بە سێیەم سەرچاوە و داهاتی کارەبا بە چوارەمین سەرچاوەی داهات هەژمار دەکرێن.
پێنجەمین سەرچاوەی داهات لە هەرێم، باجی کۆمپانیاکانە و شەشەمین سەرچاوەی داهاتیش داهاتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی شەشەمین سەرچاوەی داهاتە لە هەرێم.
بەدوای ئەوانیشدا داهاتی باجی خانوو بەرەو بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانییەکان دێن.
مانگانە لە سنووری پارێزگای #هەولێر# و #دهۆک# تەنیا 90 تا 95 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ پێدانی مووچە تەرخان دەکرێت و لە سنووری پارێزگای #سلێمانی#ش پێویستە 70 ملیار تا 75 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ هەبێت بۆ پڕکردنەوەی کوورتهێنانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 353 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!