#چەتۆ ساڵح#، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:
- #لاهور شێخ جەنگی#، لەم نزیکانە سەردانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات، مەبەستی سەردانەکە پیادەکردنی دەسەڵاتەکەیەتی وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی.
- سەردانەکان بۆ جەختکردنەوەیە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن ڕووی گەش و جوانی هەرێمی کوردستان بووە، کە لە کاتی خۆیدا ئەنجامی داوە. لاهوور جەنگی پێی وایە هیچ شتێک نابێ ببێتە پاساو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.
- هاوسەرۆکیی مافێکی ڕەوای لاهور شێخ جەنگییە، لە کۆنگرە بە دەنگی یەکەم بەدەستی هێناوە. کاتێکیش سەردانی هەر لایەنێک دەکات، کەسانی پلە یەک پێشوازیی لێ دەکەن و وەک هاوسەرۆک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
- پارتی حزبێکی سەرەکی و کاریگەرە، لە ئاییندەیەکی زۆر نزیک دادەنیشین لەگەڵی، لەو کۆبوونەوانەش کە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ئەنجامیدا، پێی گوتن کە سەردانی برایانی پارتی و لایەنەکانی دیکەش دەکەین.
- لە ئەجێندای کاری کاک لاهورە، سەردانەکە لە #هەولێر# دەبێ و بەشێوەیەکی فەرمییش دەبێ و لە ئاستی باڵا کە ڕەنگە لەگەڵ جێگری سەرۆکی پارتی کۆببێتەوە.
- نە #بافڵ تاڵەبانی# و نە کەسی دیکە ناتوانن ڕێگری لێ بکەن، لاهور جەنگی ئارمگر و پشوودرێژە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 556 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!