لە ماوەی 20 ڕۆژدا 11 هەزار و 84 کەس لە هەرێمی کوردستان لە داشکانی 15%ی قەرزی کرێی ئاو سوودمەند بوون و نزیکەی 396 ملیۆن دینار داشکاندنیان بۆ کراوە.
بڕیاری داشکانی 15%ی قەرزی کرێی ئاو لە #هەولێر# و #دهۆک# و #سلێمانی# و #هەڵەبجە# تاوەکوو سبەینێ #10-05-2023# کاری پێ دەکرێت، چاوەڕێ دەکرێ ژمارەی سوودمەندانی بڕیارەکە بگاتە 20 هەزار کەس.
تا ئێستا #09-05-2023# لە داشکانی 15%ی قەرزی کرێی ئاو، 11هەزار و 84 کەس سوودمەند بوون. نزیکەی 396 ملیۆن دیناریش داشکان بۆ ئەو کەسانە کراوە.
لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندیدا لەسەر لێخۆشبوونی بەشێکی قەرزی کرێی ئاوی هاووڵاتییان.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی 20 ڕۆژدا، لە سنووری تەواوی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و #کۆیە# و #سۆران# و #زاخۆ# و #ئاکرێ# و #کەلار# و #گەرمیان# و #ڕاپەڕین#، زیاتر لە 11 هەزار و 84 هاوبەش مامەڵەی سوودمەندبوونیان لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی کرێی ئاو کردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 491 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!