پارتی، بایکۆتی کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکانی لە کەرکووک کرد. کە بڕیاربوو نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (یۆنامی) سەبارەت بە دۆخی #کەرکووک# لەگەڵ حزبە کوردستانییەکان ئەنجامی بدات.
بڕیارە ئەو کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ #11-05-2023# بەڕێوە بچێت، شاندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە پێشتر بانگهێشتی کۆبوونەوەکە کرابوو، بەشداری ناکات.
لەبارەی هۆکاری بایکۆتکردنەکەی پارتی، مەسعود مەلا پەروێز بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حزبە لە کەرکووک بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە: بەهۆی مامەڵەی نەشیاوی پاسەوانەکانی دیوانی پارێزگا بڕیاری بایکۆتمان داوە کە مامەڵەیەکی گونجاویان لەگەڵ شاندەکەی پارتی نە کردووە، ئەوانیش بە سووکایەتییان زانیوە و بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.
بڕیار وابوو حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک لەگەڵ یۆنامی سەبارەت بە پرسی کەرکووک و بەعەرەبکردن و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و کێشە و گرفتەکانی دیکە کۆببنەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 336 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!