داری تاقەدار، قەت نابێ بە دار، دۆستی دوور وڵات، قەت نابێ بە یار.
داری پیر ببڕێی بە دار نابێ، دۆستی دوور بە یار نابێ.
تاقەدار: مەبەست لە دارێکە کە لە جێگەیەک بەتەنیا ڕوابێت، ئەگەری هەیە با بیشکێنێتەوە، یان پیرەدار گەر ببڕێ لەوانەیە وشک بێت، لە کوردەواردا خاوەن باخەکان لە وەرزی پاییزدا دار هەڵدەپاچن، بۆ ئەوەی لە بەهاردا هەڵبداتەوە و گەنج ببێتەوە، بەڵام پیرەدار هەڵپاچرێت ئەگەری وشکبوونی هەیە، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە کەسی دوورە پەرێز، بۆ دۆستایەتی ناگونجێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 907 car hatiye dîtin