پەڕڵەمانتار #کاروان گەزنەیی#، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو #14-05-2023#ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هەوڵی تیرۆرکردنم دراوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەی پەڕڵەمانتار کاروان گەزنەیی:
سوپاس بۆ خودا لە هەوڵێکی تێرۆرکردن ڕزگارمان بوو،
دوای ئەوەی ئەمشەو 14-05-2023 لەلایەن هێزێکی دەمامکداری ڕاهێندراو بە چوار ئۆتۆمۆبێلەوە هەوڵی تێرۆرکردنماندرا، بەڵام سوپاس بۆ خوا سەلامەتین، بەڵام بەداخەوە شۆفێرەکەم بریندارە.
هەڵبەت من هیچ کاتێک هیچ کێشەیەکی کەسیم لەگەڵ هیچ کەس نەبووە، بۆیە چاوەڕوانی لایەنە پەیوەندیدارەکانین تێرۆرستان ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
سوپاس بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بێقسووربوون تا ئێستا، و سوپاس بۆ هەواڵ پرسینی هەموو لایەک.
لەکاتی خۆیدا ڕوونکردنەوەی پێویست تەواو لەسەر تەواوی ڕووداوەکە دەدەین. [1]
کاروان گەزنەیی
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 547 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!